دەنگ نێت
لە دوێنێوە چالاکوانانی گەرمیان ھەڵمەتێکیان لەسەر تێکدانی ژینگەی سیروان دەستپێکردوە، فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان بێدەنگی لەم ھەڵمەتە کردوە و پەیجەکەشیان لەجیاتی ئەم باسە، بابەت لەسەر زەڕافە بڵاو دەکاتەوە.
ژمارەیەک لە چالاکوانانی گەرمیان لە دوێنێوە ھەڵمەتێکیان دەستپێکردوە کە درێژکراوەی ھەڵمەتێکی پێشویانە لەبارەی تێکدانی ژینگەی روباری سیروان. ئەو چالاکوانانە چەندین وێنەیان لەوبارەیەوە بڵاوکردوەتەوە کە دەریدەخات ژینگە و سەوزایی پاڵ روباری سیروان لە سنوری کەلار تێکدراوە بەھۆی کارکردنی کارگەکانی چەو و لم، داواش دەکەن حکومەت لەسەر ئەم پرسە بە جدیی بێتە پێشەوە.
لەم نێوەندەدا فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان وەک تاکە دەزگای فەرمی پەیوەندیدار بە ژینگەی ناوچەکەوە، لە دوێنێوە بێدەنگی ھەڵبژاردوە و ھیچی لەبارەی ئەو ھەڵمەت و ھەروەھا ئەو کێشەیەشەوە نەوتوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە پەیجی فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان لە دوێنێوە زیاتر لە ١٠ پۆستی جیاوازی کردوە، لە نێویاندا پۆست لەسەر ئاژەڵی زەڕافە، بەڵام بە وشەیەکیش باسی پرسی تێکدانی ژینگەی سیروانی نەکردوە لەکاتێکدا باسی گەرمی ھاوڵاتیان و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانە.
ھاوکات رادیۆی دەنگ بۆ زانینی ھەڵوێستی ئەوان لەسەر ئەو تێکدانەی کە چالاکوانان دەڵێن لە ژینگەی ناوچەکەدا دەکرێت، پەیوەندی بە دورەید سەلیم، بەڕێوبەری فەرمانگەی ژینگەی گەرمیانەوە کرد، بەڵام ئامادە نەبو لێدوان بدات و رایگەیاند وتەبێژەکەیان لێدوان دەدات.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپێشنیاز کراوە کۆمپانیای بیانی بۆ دیزاینی کۆڕنیشەکەی کەلار بهێنرێت
-
-
هەواڵهاوین بەڕێوەیە و وێستگەی کارەباکەی کۆکس هەر نەگۆڕاوە
-
-
پرۆژەحکومەت و فەرمانبەرانی رزگاریی لەسەر دابەشکردنی زەوی گفتوگۆ دەکەن
-
-
هەواڵلە گەرمیان دو بەڕێوبەرایەتی یەک ئۆتۆمبێلیان هەیە
-
-
هەواڵپرۆژەی راکێشانی ئاو لە سەرقەڵاوە بۆ کفری چاوەڕێی رەزامەندییە
-
زۆرترین بینراوەکان