دهنگ نێت
سەرۆكی شارەوانی خانەقین لهبارهى زیادبونى زیادهڕۆى بۆ سهر زهوى كشتوكاڵى له قهزاكه نوسراوێکی ئاڕاستەی قایمقامی شارەکە کردوە و هۆشداری دەدات و داوا دهكات بریار له راگرتنى ئهو كاره بدهن.
سۆران عەلی، سەرۆكی شارەوانی خانەقین لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەی قایمقامی خانەقینی کردوە و وێنهیهكى دهست رادیۆى دهنگ كهوتوه رایگەیاندوە، " دوای ئەوەی زۆربەی باخەكانی چواردەوری گەڕەكی دارە كونارە و مەزرەعە روخێنران و كرانە خانو و دوكان، ئێستا شاڵاوەكە گەیشتوەتە تۆڵە فرۆش و پشت قەسری باخ و بەرامبەر مزگەوتی ئاغا خەلیفە و زیاتر ئەو شوێنانە دەكرێتە دوكان".
سهرۆكى شارهوانى خانهقین دهشڵێت: ئەو كارە جگە لەوەی ژینگەو سروشتی خانەقین تێكدەدات زیادەڕەوییە، چونكە نابێت موڵكی كشتوكاڵی بكرێت بە سەكەنی، زۆر رێكاری یاسایی هەیە بۆ رێگریكردن لەو دیاردەیە.
سۆران عهلى، داوای لە قائیمقام کردوە رەزامەند بدات لەسەر بنەبڕکردنی ئەو دیاردەیە و گرتنەبەری رێکاری یاسایی بەرامبەر خاوەنی ئەو موڵکانە.

- دوایین بابەتەکان
-
وتارلاوازی دەستكەوتی خوێندن بۆچی؟
-
-
هەواڵسەرۆکی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایانی کوردستان: پشتگیریی رۆژئاڤاین و درێغی لە هاوکارییکردنیان ناکەین
-
-
هەواڵناوهندى رێكخراوهكانى گهرمیانی یهكێتى ههڵدەوهشێتهوه
-
-
هەواڵبەڕێوبەری رێگاوبانی گەرمیان: بێ بودجەیی هۆکاری سستی کارەکانی رێگای ساڵح ئاغایە
-
-
هەواڵ"بارانێکی بێ ئامار"؛ نیوەی ناوچەکانی گەرمیان ئامێری پێوانی بارانیان نییە
-
زۆرترین بینراوەکان