دهنگ نێت
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ئاماژە بەودەکات تێبینی زۆریان هەبو لە بارەی ئەو پرۆژانەی کۆمپانیاکانی دەرهێنانی نەوت لە سنورەکە جێبەجێیان کردوە و دەڵێت: پرۆژەکان بچوک بون، هیچ کاریگەریەکی بەرچاویان نەبو، بۆیە بڕیارماندا کە رەزامەند نەبین بە هیچ پرۆژەیەکیان، بەوهۆیەشەوە وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بڕیارێکی نوێی تایبەت بە گەرمیان دەرکردوە.
له راپۆرتى ژماره ١٨ى یهكهى چاودێرى حكومهتى خۆجێی گهرمیاندا كه له بارهى كهرتى نهوت له گهرمیان ئاماده كراوه، جهلال شێخ نورى، ئاماژهى بهوهكردوه كه كۆمپانیا نهوتیهكان «پرۆژە بچوکەکانیان جێبەجێکردوە و گەورەکانیان بەهەند وەرنەگرتوە».
لهبارهى تێچوی پرۆژەكانهوه باسى لهوهكردوه پڕۆژه بچوکەکان لە (7) هەزار دۆلارەوە دەستی پێکردوە تاوەکو (10) هەزار دۆلار، پڕۆژە گەورەکانیش لە (500) هەزار دۆلارەوە بۆ (2) ملیۆن دۆلاربوە کە داوایان کردوە بۆیان بنێردرێت.
دوای ئەوەی ئیدارەی گەرمیان هەڵوێست وەردەگرێت بەرامبەر کۆمپانیاکان بەوەی کە رهزامەندی نادەن لە سەر پرۆژەکانیان ئەگەر بەمشێوەیە بەردەوام بن، سەرئەنجام وەزارەتی سامانە سروشتیەکان دێتە سەرخەت.
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، دهشڵێت: «لە کۆبونەوەکەدا بڕیارماندا خەرجکردنی پارەی پرۆژەی پەرەپێدانی کۆمپانیاکان بکرێت بە ساڵانە کە بۆ ئەمساڵ بەهۆی نزمی نرخی نەوتەوە ٥٠٠ هەزار دۆلارمان دیاری کردوە بۆ ئەوەی لە گەرمیان پرۆژەی پێ ئەنجام بدەین».
ئەو نرخەی دیاری کراوە بە (500) هەزار دۆلار جێگیر نیە، ساڵانە دەگۆڕێت بە پێی نرخی نەوت و بڕی دەرهێنان و پێویستی ئەو پرۆژەیەی کە لەو ساڵەدا بەو داهاتە جێبەجێ دەکرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارلاوازی دەستكەوتی خوێندن بۆچی؟
-
-
هەواڵسەرۆکی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایانی کوردستان: پشتگیریی رۆژئاڤاین و درێغی لە هاوکارییکردنیان ناکەین
-
-
هەواڵناوهندى رێكخراوهكانى گهرمیانی یهكێتى ههڵدەوهشێتهوه
-
-
هەواڵبەڕێوبەری رێگاوبانی گەرمیان: بێ بودجەیی هۆکاری سستی کارەکانی رێگای ساڵح ئاغایە
-
-
هەواڵ"بارانێکی بێ ئامار"؛ نیوەی ناوچەکانی گەرمیان ئامێری پێوانی بارانیان نییە
-
زۆرترین بینراوەکان