ده‌نگ نێت
له بازگه‌ى نێوان رزگارى ـ سه‌رقه‌ڵا، ئۆتۆمبێلێكى ماسى قه‌ده‌غه‌كراو (قاچاخ) ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه و ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستانیش ده‌ڵێت: جگه له‌م ئۆتۆمبێله 27 ئۆتۆمبێلى دیكه بوه.
دواى ئه‌وه‌ى وه‌زیرى كشتو‌كاڵى حكومه‌تى هه‌رێم بڕیارى راگرتنى هاورده‌كردنى ماسى دا له ئێرانه‌وه، ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ڵێت له ئێستادا به قاچاخ دێت، به جۆرێك شه‌وى 20 بۆ 30 ئۆتۆمبیل دێته ناوچه‌كه.
رزگار محه‌مه‌د، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: له‌لایه‌ن ئاسایشى بازگه‌ى رزگارى ـ سه‌رقه‌ڵا، و لیژنه‌كانى قایمقامیه‌ته‌وه ده‌ست گیراوه به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك له ماسى قه‌ده‌غه كراودا.
وتیشى: ئه‌و باره ماسیهى كه ئێستا هاتوه و ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه به‌پێى زانیارییه‌كانى ئێمه 27 ئۆتۆمبێل بون.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵوەزارەتی ئاوەدانکردنەوە داوای گەڕاندنەوەی ٢ ئۆتۆمبێل لە ئیدارەی گەرمیان دەکات
-
-
هەواڵپسپۆڕێک: نه‌بونى ماسته‌رپلان مه‌ترسییه‌كانى لافاوى له كه‌لار زیاتر كردوه
-
-
هەواڵبەهۆی ئامادەنەبونی پزیشکی بێهۆشکارەوە لە نەخۆشخانەیەکی کەلار نەشتەرگەریی ئەنجام نەدرا
-
-
هەواڵلەکاتی گواستەوەی چەند زیندانییەک مەفرەزەیەکی پۆلیسی گەرمیان توشی روداوی هاتوچۆ بو
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەت لیژنەیەکی سەرپەرشتیاریی پەروەردەی گەرمیان توڕە دەکات
-
زۆرترین بینراوەکان