ده‌نگ نێت
به‌شێكى پاركى ژینا له شارى كه‌لار پێشتر به ناوى شارى یارییه‌وه ره‌گه‌زه‌كه‌ى گۆڕدراوه و ئێستا كراوه‌ته هه‌رزانه بازاڕ، سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لاریش ده‌ڵێت: له نه‌خشه‌دا شوێنى یارى مناڵانه.
پێشتر بڕیاربو به‌شێك له پاركى ژیناى شارى كه‌لار بكرێت به شوێنى یارى داخراوى مناڵان، به‌ڵام له ئێستادا كراوه به شوێنى بازرگانى(هه‌رزانه بازاڕ)، سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لاریش پێشتر له لێدوانێكیدا بۆ رادیۆى ده‌نگ جه‌ختى له‌وه‌كرده‌وه كه ئه‌و جێگه‌یه ده‌كرێت به شوێنى یارى مناڵان، كه‌چى له ئێستادا بوه به شوێنى بازرگانى و هه‌رزانه بازارى تێدا دانراوه.
ئه‌كره‌م ساڵح، سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار له‌مباره‌یه‌وه به رادیۆى ده‌نگى وت: "ئه‌و جێگه‌یه له بنه‌ڕه‌تدا نهخشهكهى به‌وه هاتوه‌ته لاى ئێمه كه شوێنى یارى داخراوى مناڵان بێت".
سه‌باره‌ت به لێپێچینهوانهكان سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار وتى: بۆ مۆڵه‌ت وه‌رگرتن نه‌هاتوه‌ته لامان و ده‌بێت له قایمقامیەتهوه مۆڵه‌ت وه‌ربگرێت دواتر كه دێته لامان لێپێچینه‌وه‌ى خۆمان ده‌كه‌ین.
رادیۆى ده‌نگ چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندى به شه‌هاب ئه‌حمه‌د، قائیمقامى كه‌لاره‌وه كرد، بۆ وه‌رگرتنى زانیارى له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى چۆن رێگه‌یان داوه پاركێك بكرێته هه‌رزانه بازار، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كه‌ى بێ وه‌ڵام بو.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵ۳ لە بەڕێوبەرە ئەمنییەکانی گەرمیان تەنسیبکران بۆ سەر پۆلیسی گەرمیان
-
-
هەواڵگۆڕانکاری لە ٤ پۆستی ئەمنی گەرمیان کرا
-
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان لەبارەی دانانی یەکەی چارەسەری ئاوەڕۆ لە پرۆژەکان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵژنێک لە نەخۆشخانەیەکی کەلار گیانی لەدەستدا
-
-
هەواڵفەرمانگەی ژینگەی گەرمیان: هەر پرۆژەیەک یەکەی چارەسەری ئاوەڕۆ دانەنێت مۆڵەتی ژینگەیی هەڵدەوەشێنرێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان