ده‌نگ نێت
یه‌كێتى و گۆڕان رێككه‌وتون له‌سه‌ر پڕكردنه‌وه‌ى پۆستى هه‌ردو جێگره‌كه‌ى سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى گه‌رمیان و نوسراوى كاندیدى هه‌ردو حزبه‌كه له سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستانه و چاوه‌ڕێی وه‌رگرتنى ره‌زامه‌ندین.
به پێی زانیارییه‌كانى رادیۆى ده‌نگ، یه‌كێتى جێگرى سهرپشتیارى ئیداره‌ى گه‌رمیان بۆ كاروبارى ئیداریى وه‌رده‌گرێت و ناوى سروه محه‌مه‌د به‌رێوبه‌رى ئێستاى ناحیه‌ى رزگارى بۆ ئه‌و پۆسته به‌رزكردوه‌ته‌وه نوسراوه‌كه‌ى له سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمه.
ساڵح میروه‌یس، وته‌بێژى مه‌كۆى كهلارى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به رادیۆى ده‌نگى وت بزوتنه‌وه‌ى گۆران ناوى رامیار عهبدلرهحمانى ناردوه و یه‌كلا بوه‌ته‌وه.
به پێى رێككه‌وتنه‌كه‌ى نێوان یه‌كێتى و گۆڕان بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان پۆستى جێگرى سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى گه‌رمیان بۆ كاروباى هونه‌رى وه‌رده‌گرێت.
پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌و دو پۆسته پێویستى به مه‌رسومى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستانه و دواتر ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران وه‌زاره‌تى ناوخۆ رێكاره‌كانى ده‌ستبه‌كاربونیان ته‌واو ده‌كه‌ن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵوەزارەتی ئاوەدانکردنەوە داوای گەڕاندنەوەی ٢ ئۆتۆمبێل لە ئیدارەی گەرمیان دەکات
-
-
هەواڵپسپۆڕێک: نه‌بونى ماسته‌رپلان مه‌ترسییه‌كانى لافاوى له كه‌لار زیاتر كردوه
-
-
هەواڵبەهۆی ئامادەنەبونی پزیشکی بێهۆشکارەوە لە نەخۆشخانەیەکی کەلار نەشتەرگەریی ئەنجام نەدرا
-
-
هەواڵلەکاتی گواستەوەی چەند زیندانییەک مەفرەزەیەکی پۆلیسی گەرمیان توشی روداوی هاتوچۆ بو
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەت لیژنەیەکی سەرپەرشتیاریی پەروەردەی گەرمیان توڕە دەکات
-
زۆرترین بینراوەکان