ده‌نگ نێت
له قه‌زاى كفرى به‌هۆى ته‌قه‌كردن له ماڵى هاوڵاتیه‌ك ئاسایش دو تۆمه‌تبارى ده‌ستگیر كردوه كه باوك و كورێكن.
عوسمان عه‌بدلكه‌ریم، وته‌بێژى ئاسایشى گه‌رمیان بهرادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: نیوه‌رۆى ئه‌مڕۆ له لایه‌ن باوك كوڕێكه‌وه به‌هۆى كێشه‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه ته‌قه‌یان له ماڵى هاوڵاتیه‌ك كردوه و هاوڵاتیهكهیان بریندار كردوه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد:پاش روداوه‌كه ئاسایشى كفرى دو تۆمه‌تباریان به ناوه‌كانى (محه‌مه‌د و ئه‌نوه‌ر) ده‌ستگیر كردوه و ده‌ستیان گرتوه به‌سه‌ر چه‌كێكى كڵاشینكۆفدا له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلێكى جۆرى سه‌نى كه تاوانه‌كه‌یان پێ ئه‌نجامداوه.
عوسمان عه‌بدلكه‌ریم، لەسەر بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە هەردو تۆمەتبار بە پێی مادەی 31/405 لە یاسای سزادان راگیراون و دواتر بە پێی تایبەتمەندی تاوانەکەیان هەردو تۆمەتبار لە گەڵ چەک و یٔۆتۆمبیلەکەدا ڕەوانەی بەڕێوەبەرێتی پۆلیسی کفری کران.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبانزینی ۷٥۰ دیناریی؛ چالاکوانان دەڵێن جیاوازیی لەنێوان کەلار و کفریدا دەکرێت
-
-
هەواڵناحییهكانى گه‌رمیان كێشه‌ى هێڵى گواستنه‌وه‌ى گشتییان هه‌یه
-
-
هەواڵبەنداوێکی گەرمیان ٣٪ـی کارەکانی ماوە و تەواوناکرێت
-
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات لەبارەی مەرجی سودمەندنەبون بۆ وەرگرتنی زەوی
-
-
هەواڵژمارەیەک لە خاوەن دەرمانخانەکانی کەلار دەستگیردەکرێن
-
زۆرترین بینراوەکان