ده‌نگ نێت
رۆژنامه‌نوسێك رایده‌گه‌یه‌نێت سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ى گه‌رمیان له‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كى گه‌وره‌دایه، به‌هۆی ئه‌و هه‌مو سه‌رپێچی و كاره نایاسایی و تاڵانیه‌ى له سنوره‌كه‌دا ده‌كرێت.
دڵشاد ئه‌نوه‌ر، له بابه‌تێكدا كه له هه‌ژمارى خۆی له فه‌یسبوك بڵاویكردوه‌ته‌وه، نوسیویهتى: جه‌لال شێخ نوری، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ى گه‌رمیان له‌و رۆژه‌وه‌ى ده‌ستبه‌كار بوه له‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه.
هۆكارى ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ بونى ژماره‌یه‌كى زۆر كارى نایاسایی و سه‌رپێچی كه له سنوره‌كه‌دا ده‌كرێت، له‌وانه وه‌كخۆی ئاماژه‌ى بۆ داوه، له‌بوارى وه‌به‌رهێنان دا چی دز هه‌یه پرۆژه دێنێته‌وه به واسته و پاره‌شی پێنیه، هه‌روه‌ها ته‌جاوز له لوتكه دایه، هه‌روه‌ها لقی پارتى و مه‌ڵبه‌ندى یه‌كێتى به سود وه‌رگرتن له باره‌گاكانیان ته‌جاوز ده‌كه‌ن.
ده‌شپرسێت: سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ى گه‌رمیان له‌م هه‌مو گه‌نده‌ڵی و سه‌رپێچیه‌دا له‌كوێیه؟
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵوەزارەتی ئاوەدانکردنەوە داوای گەڕاندنەوەی ٢ ئۆتۆمبێل لە ئیدارەی گەرمیان دەکات
-
-
هەواڵپسپۆڕێک: نه‌بونى ماسته‌رپلان مه‌ترسییه‌كانى لافاوى له كه‌لار زیاتر كردوه
-
-
هەواڵبەهۆی ئامادەنەبونی پزیشکی بێهۆشکارەوە لە نەخۆشخانەیەکی کەلار نەشتەرگەریی ئەنجام نەدرا
-
-
هەواڵلەکاتی گواستەوەی چەند زیندانییەک مەفرەزەیەکی پۆلیسی گەرمیان توشی روداوی هاتوچۆ بو
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەت لیژنەیەکی سەرپەرشتیاریی پەروەردەی گەرمیان توڕە دەکات
-
زۆرترین بینراوەکان