ده‌نگ نێت
ئه‌مڕۆ پرۆسه‌ى كوتانى هاوڵاتیان دژ به ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌گه‌رمیان ده‌ستپێكرد و دو ژن و پیاو وه‌كو دو یه‌كه‌مین هاوڵاتى پێكوته‌كه‌یان وه‌رگرت، هاوكات به‌رپرسانى ئیداره‌ى گه‌رمیان و ته‌ندروستیش پێكوته‌كه‌یان پێدرا.
ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن ته‌ندروستى گه‌رمیانه‌وه پرۆسه‌ى كوتانى هاولاتیان دژ به ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستى پێكرد، له مه‌راسیمێكدا له مه‌ڵبه‌ندى ته‌ندروستى گوڵاڵه له كه‌لار، سه‌ره‌تا 2 هاوڵاتى به ته‌مه‌ن ڤاكسینه‌كه‌یان بۆ كرا، پاشان سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ى گه‌رمیان و قایمقامى كه‌لار و به‌ڕێوبه‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان و به‌ڕێوبه‌رى گشتى ئه‌وقافی گه‌رمیان ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرت.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى بۆچی به‌رپرسان سه‌ره‌تا ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرت، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ى گه‌رمیان و به‌ڕێوبه‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌كرد كه بۆ ره‌واندنه‌وه‌ى ئه‌و گومانانه‌یه كه لهارهى ڤاكسینه‌كه‌وه ده‌وترێت.
به‌ڕێوبه‌رى ته‌ندروستى گه‌رمیان ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد 3 هه‌زار پێكوته‌یان پێگه‌یشتوه و هاوڵاتیان ده‌توانن هه‌مو رۆژێك له كاتژمێر 9 بۆ 5ى ئێواره، له‌كه‌لار و كفری و رزگاری، سه‌ردانیان بكه‌ن بۆ كوتانیان به ڤاكسینه‌كه.
هه‌ر په‌یوه‌ندیدار به كۆرۆناوه، له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێری رابردودا له‌گه‌رمیان هاولاتیه‌ك به كۆرۆنا گیانى له‌ده‌ستداوه و 31 هاوڵاتى تریش توشبون.
به‌پێی ئامارى رۆژانه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، له 24 كاتژمێری رابردودا له‌گه‌رمیان، 435 پشكنینی كۆرۆنا ئه‌نجامدراوه، له‌و رێژه‌یه 31 كه‌س توشبوى ڤایرۆسه‌كه بون و كه‌سێكیش گیانى له‌ده‌ستداوه.
هه‌ردوێنێش به‌ڕێوبه‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان ئاشكراى كرد، له دواى جه‌ژنى نه‌ورۆزه‌وه، رێژه‌ى توشبون و گیان له‌ده‌ستدان به كۆرۆنا، دو هێنده زیادی كردوه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبانزینی ۷٥۰ دیناریی؛ چالاکوانان دەڵێن جیاوازیی لەنێوان کەلار و کفریدا دەکرێت
-
-
هەواڵناحییهكانى گه‌رمیان كێشه‌ى هێڵى گواستنه‌وه‌ى گشتییان هه‌یه
-
-
هەواڵبەنداوێکی گەرمیان ٣٪ـی کارەکانی ماوە و تەواوناکرێت
-
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات لەبارەی مەرجی سودمەندنەبون بۆ وەرگرتنی زەوی
-
-
هەواڵژمارەیەک لە خاوەن دەرمانخانەکانی کەلار دەستگیردەکرێن
-
زۆرترین بینراوەکان