ده‌نگ نێت
وته‌بێژى ئاسایشى گه‌رمیان ده‌ڵێت: به تۆمه‌تى كوشتى ژنێك له قه‌زاى كفرى 5 كه‌س ده‌ستگیركراوه.
ئێواره‌ى رۆژى 27ى ئه‌م مانگه پۆلیسى گه‌رمیان رایگه‌یاند لە گوندی چەوری، قەزای کفری برایه‌ك به فیشه‌ك خوشکێکی دەکوژێت کە هاوسەرگیری کردوەو دایکی دو مناڵە.
عوسمان عه‌بدولكه‌ریم، وته‌بێژى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاسایشى گه‌رمیان له‌مباره‌یه‌وه به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: "به تۆمه‌تى كوشتنى ژنێك له قه‌زاى كفرى به فه‌رمانى دادوه‌ر و به‌پێى ماده‌ى406، 5 كه‌س ده‌ستگیركراون، جگه له تۆمه‌تبارى سه‌ره‌كى سێ له ده‌ستگیركراوه‌كان برا و باوك و مێردى ژنه‌كه‌ن، تۆمه‌تبارى سه‌ره‌كى له كاتى لێكۆڵینه‌وه‌دا دانى به‌وه‌دا ناوه".
باسى له‌وه‌شكرد: یه‌كێكى دیكه له ده‌ستگیركراوه‌كان كه هاوكارى تۆمه‌تبارى سه‌ره‌كى بوه له داڵده‌دانى له ناحیه‌ى كۆكس به‌پێى ماده‌ى 273 ده‌ستگیركراوه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبانزینی ۷٥۰ دیناریی؛ چالاکوانان دەڵێن جیاوازیی لەنێوان کەلار و کفریدا دەکرێت
-
-
هەواڵناحییهكانى گه‌رمیان كێشه‌ى هێڵى گواستنه‌وه‌ى گشتییان هه‌یه
-
-
هەواڵبەنداوێکی گەرمیان ٣٪ـی کارەکانی ماوە و تەواوناکرێت
-
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات لەبارەی مەرجی سودمەندنەبون بۆ وەرگرتنی زەوی
-
-
هەواڵژمارەیەک لە خاوەن دەرمانخانەکانی کەلار دەستگیردەکرێن
-
زۆرترین بینراوەکان