دەنگ نێت
دەنگۆی ئازادکردنی ٣ تۆمەتباری روداوی ھێرشکردنە سەر پارلەمانتار غالب محەمەد بڵاو دەبێتەوە بە فشاری پارتی، پارلەمانتارێکیش دەڵێت: "هاوکاری تاوانباران بەشدارییە لە تاوان خۆیدا".
سایتی درەو میدیا، لە ھەواڵێکدا ئاماژەی بەوەکردوە ٣ پلەداری سەر بە پارتی کە بە تۆمەتی ھاوکارییکردن و ئاسانکارییکردن بۆ ھەڵھاتنی ئەنجامدەری روداوی ھێرشکردنە سەر پارلەمانتار غالب محەمەد تۆمەتبار کرابون و لە سلێمانی راگیرابون، ئەمڕۆ ئازاد کراون.
ئاماژەی بەوەشکردوە کە ئازادکردنەکە بە فشاری مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی بوە.
لایخۆشیەوە ھۆشیار عەبدوڵڵا، ئەندامی پارلەمانی عێراوی لە لیستی گۆڕان و ھاوپەیمانی ھیوا، لە ھەژماری خۆی لە فەیسبوک، سەرکۆنەی ئەو کارە دەکات.
دەڵێت: یەکێتی و سەرۆکایەتیەکەی، تیمە حکومیەکەی، دەزگا ئەمنیەکانیی بەرپرسیارن لەوەی ڕاشکاوانە بە رایگشتی خەڵکی کوردستان بە گشتی و سلێمانی بە تایبەتی بڵێن لە پەیوەست بە دەستگیرکردنیی ئەو سێ کەسە و ئازادکردنیان رونکردنەوە بدەن.
دەشڵێت: دۆسێی د.غالب هێندە ئاسان و بچوک نیە بە یەکێتی و پارتی یا کەسێک و دوان دیزە بەدەرخۆنە بکرێ.
ھۆشدارییش دەدات لە "هەر هەوڵێک بۆ بەلارێدابردنیی لێکۆڵینەوەکان".
ئێوارەی 28-2 ، د. غالب محەمەد عەلی، پارلەمانتاری کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر لیستی بزوتنەوەی گۆڕان و ھاوپەیمانی ھیوا، لە بەردەم ماڵەکەی خۆیدا بە چەقۆ و بۆکسی ئاسنین لەلایەن کەسێکەوە ھێرشی کرایە سەر و بریندارکرا، دواتر ئاشکرا بو کە ھێرشکەرەکە بە (حامیدە سور) بەناوبانگە و پێشتر لە ھێزە ئەمنیەکانی سەر بە پارتی کاریکردوە. دواتر راگەیەنرا کە ماڵەکەیان پشکنراوە، بەڵام توانیویەتی ھەڵبێت و گومانەکان بۆ ئەوە دەچن کە بەرەو ھەولێر و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پارتی چوبێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەگەرمیان سزای لە سێدارەدان بۆ باوکێک دەرچو کە کچەکەی خۆی کوشتوە
-
-
هەواڵزۆرینەی فەرمانگەکانی گەرمیان هێڵی تەلەفۆنیان نییە
-
-
بەرنامەتا چەند ئەنجامدەرانی تاوان دژ بە رۆژنامەنوسان لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەکرێت؟
-
-
بەرنامەژنانی خاوەنکار و ئاستەنگیەکانی بەردەمیان
-
-
بەرنامەیاسا چۆن رێگری لە توندوتیژی دژ بە ژنان دەكات؟
-
زۆرترین بینراوەکان