ده‌نگ نێت
مامۆستایه‌كى زانكۆى گه‌رمیان ده‌ڵێت به هۆى گلدانه‌وه‌ى 70% ئاوى سیروان له لایه‌ن ولاتَى ئێرانه‌وه مه‌ترسى به بیابانبون له گه‌رمیان هه‌یه.
وڵاتى ئێران به هۆى پرۆژه‌ى گه‌رمه‌سێره‌وه رێڕەوی ئاوى روبارى سیروان كه له‌و وڵاته‌وه ده‌رژێته خاكى هه‌رێمه‌وه گۆریوه و به‌وه‌ش 70% رێژه‌ى ئاوى روباره‌كه كه له‌و وڵاته‌وه دێت نامێنێت و ته‌نها 30%ى ئاوه‌كه ده‌مێنێت، ئه‌مه‌ش مه‌ترسى له‌سه‌ر به‌نداوه‌كانى ده‌ربه‌ندیخان و حه‌مرین و ناوچه‌ى گه‌رمیان دروستده‌كات.
عه‌بدولمته‌لیب ره‌فعت، مامۆستاى زانكۆى گه‌رمیان توێژه‌رى بوارى ئاو له به‌رنامه‌ى روانینى رادیۆى ده‌نگدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد: بهگلدانهوهى ئاوى روبارى سیروان له لایه‌ن وڵاتى ئێرانه‌وه مه‌ترسى بۆ سه‌ر كشتوكاڵ له سنورى گه‌رمیان و مه‌ترسی به بیابان بون له ناوچه‌كه دروست ده‌بێت.
لێدوانى ده‌نگى عه‌بدولمته‌لیب ره‌فعت، مامۆستاى زانكۆى گه‌رمیان
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵوەزارەتی ئاوەدانکردنەوە داوای گەڕاندنەوەی ٢ ئۆتۆمبێل لە ئیدارەی گەرمیان دەکات
-
-
هەواڵپسپۆڕێک: نه‌بونى ماسته‌رپلان مه‌ترسییه‌كانى لافاوى له كه‌لار زیاتر كردوه
-
-
هەواڵبەهۆی ئامادەنەبونی پزیشکی بێهۆشکارەوە لە نەخۆشخانەیەکی کەلار نەشتەرگەریی ئەنجام نەدرا
-
-
هەواڵلەکاتی گواستەوەی چەند زیندانییەک مەفرەزەیەکی پۆلیسی گەرمیان توشی روداوی هاتوچۆ بو
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەت لیژنەیەکی سەرپەرشتیاریی پەروەردەی گەرمیان توڕە دەکات
-
زۆرترین بینراوەکان