نیاز عه‌بدوڵا
- مانگێك له‌مه‌وبه‌ر، چالاكوانی مه‌ده‌نی هاوڕێ كوردی له‌لایه‌ن سێ كه‌س له شاری هه‌ولێر رێگری لێكرا و له‌گه‌ڵ ئه‌شكه‌نجه‌دانی هه‌ڕه‌شه‌ی زمانبڕینیان لێ‌كرد، مۆبایل و جزدانیان لێبرد، دوای ئه‌شكه‌نجه‌دانی هاوڕێ به ژماره‌یه‌كی نه‌ناسراو ته‌له‌فۆن بۆ یه‌كێك له‌براكانی ده‌كه‌ن و پێی ده‌ڵێن هاوڕێ سێ گوللەی لێدراوه.
- 16ی شوبات پێنج رۆژنامه‌نووس و چالاكوانی مه‌ده‌نی بادینان، به‌ناوی به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری له رێگای دادگای هه‌ولێره‌وه تۆڵه‌یان لێكرایه‌وه له‌به‌رامبه‌ر نووسین و كاره مه‌ده‌نییه‌كانیان كه ناڕه‌زایی تێدابوو به‌رامبه‌ر به حكومه‌ت و پارته‌كانی، ئێستاش ده‌یان رۆژنامه‌نووس و چالاكوانی دیكه له زیندانن یان فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه.
- 26ی شوباتیش له شاری سلێمانی په‌رله‌مانتار د. غالب محه‌مه‌د له پێش ماڵه‌كه‌ی خۆی به‌ر قهچۆدرا و تاوانبار رایكرد، ئه‌و به‌رپرس و حیزبانه‌ی سهركۆنەی هێرشەكەیان كرد خۆیان زۆرترین تاوان و پیشێلكاری ئاشكرای رۆژانه‌یان هه‌یه به‌رامبه‌ر په‌رله‌مانتار و رۆژنامه‌نووس و چالاكوانی مه‌ده‌نی و هاووڵاتی خۆپیشانده‌ر.
- سه‌دان دۆسیه هه‌ن له هه‌رێمی كوردستان كه رۆژنامه‌نووس و چالاكوانی مه‌ده‌نی و په‌رله‌مانتار، به‌رچه‌قۆی یاسا یان به‌رچه‌قۆی حیزبه‌كان و حكومه‌ت و په‌رله‌مان كه‌وتوون، له دۆخێك‌دا ده‌توانین بڵێن له‌و دۆسیانه‌دا تاوانباران به ره‌هایی ده‌ربازیان بووه له سزای یاسایی.
- ئه‌و هه‌ڕه‌شه و تاوانانه‌ی له رۆژنامه‌نووسان و چالاكوانانی مه‌ده‌نی و په‌رله‌مانتاران ده‌كرێن، ئامانجه‌كه‌ی كۆتاییهێنانی ئه‌و ده‌نگانه‌یه كه راستییه‌كان ده‌خه‌نه‌ڕوو به شێوازێكی مه‌ده‌نیانه، بۆیه په‌یامه‌كه بۆ سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستانه و ئه‌وه‌ی راستی بڵێت له هه‌رێمی كوردستان ژیانی له‌مه‌ترسیدایه، تیرۆركردنی رۆژنامه‌نووسان (سۆرانی مامه‌حه‌مه، عه‌بدولستار تاهیر شه‌ریف، سه‌رده‌شت عوسمان، كاوه گه‌رمیانی، ویداد حوسێن) به‌ڵگه‌ی ئاشكرای دۆخه پڕ كارهساتهكهن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەرپرسێک: بەدەمەوەنەهاتنی جوتیاران هۆکارێکی خاویی کارەکانی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی فەرمانبەرانی کەلارە
-
-
هەواڵتۆمەتباری تەقەکردن لە ئەحمەدی حاجی فاتم پێش دەستگیرکردنی سەردانی لقی پارتی کردوە
-
-
هەواڵپۆلیسی گەرمیان لەبارەی روداوی تەقەکردنەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵپێشبینی دەکرێت هاوینی ئەمساڵ گەرم بێت و پلەکانی گەرما بگەنە ٥٣ پلە
-
-
هەواڵبەرپرسێک: ئەمساڵ پرسی وەرگرتنی گەنم بۆ جوتیارانی گەرمیان دەبێتە کێشە
-
زۆرترین بینراوەکان