دەنگ نێت
فه‌رمانده‌ى لیواى 136ى پێشمه‌رگه كه له خۆپیشاندانه‌كانى كفرى به تۆمه‌تى كوشتنى گه‌نجانى كفرى سكاڵاى له‌سه‌ر تۆمار كراوه له پۆسته‌كه‌ى لابراوه و فه‌رمانده‌كه‌ش ده‌ڵێت گۆرینى له پۆسته‌كه‌ى به هۆى یاساى سهربازیهوهیه نه‌ك هۆكارى دیكه.
لیوا عوسمان حه‌سه‌ن ناسراو به 'حاجى عوسمان'، لە پۆستی فه‌رمانده‌ى لیواى 136ى پێشمه‌رگه‌ى سه‌ر به هێزه‌كانى 70ى یه‌كێتى نه‌ماوه و گوازراوه‌ته‌وه بۆ میحوه‌رى كفرى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه.
له‌باره‌ى لابردنى له پۆسته‌كه‌ى، لیوا عوسمان حه‌سه‌ن به رادیۆى ده‌نگى وت: ئه‌و كه‌سه‌ى ده‌بێته فه‌رمانده‌ى لیوا ده‌بێت پله‌ى سه‌ربازیه‌كه‌ى(عه‌مید) بێت، من پله سهربازیهكهم لیوایه، بۆیه گوازراومەتەوە و ئێستا له میحوه‌رى كفرى ده‌وام ده‌كه‌م.
وتیشی: گواستنه‌وه‌كه پەیوەندی به هۆكارى دیكه‌وه نیه.
لە خۆپیشاندانەکەی کانونی یەکەمی ٢٠٢٠، ھێزەکانی لیوای ١٣٦ و خودی فەرماندەکەی بە تەقەکردن لە خۆپیشاندەران و ھاوڵاتیان و ھەروەھا شەھیدکردنی خۆپیشاندەرێک تۆمەتبار کران، ئەگەرچی خۆیان ئەو تۆمەتانە رەد دەکەنەوە، بەڵام لەلایەن خێزانی شڤان محەمەد شکور-ی شەھیدی خۆپیشاندانەکەی کفری، سکاڵا لەسەر فەرماندەی لیواکە 'حاجی عوسمان' تۆمارکرا بە تۆمەتی کوشتنی کوڕەکەیان.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵ۳ لە بەڕێوبەرە ئەمنییەکانی گەرمیان تەنسیبکران بۆ سەر پۆلیسی گەرمیان
-
-
هەواڵگۆڕانکاری لە ٤ پۆستی ئەمنی گەرمیان کرا
-
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان لەبارەی دانانی یەکەی چارەسەری ئاوەڕۆ لە پرۆژەکان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵژنێک لە نەخۆشخانەیەکی کەلار گیانی لەدەستدا
-
-
هەواڵفەرمانگەی ژینگەی گەرمیان: هەر پرۆژەیەک یەکەی چارەسەری ئاوەڕۆ دانەنێت مۆڵەتی ژینگەیی هەڵدەوەشێنرێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان