
دڵشاد ئهنوهر
ئەو سێ دۆسیەی لەسەرەوەئاماژەم پێکردووە، لە ئێستادا، سێ دۆسیەی گرنگن و زومی زۆریان لەسەرە، بۆ هەر سێ دۆسیەکەش، وڵاتانی بیانی و کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی لەسەر هێڵن.
زانیاریەک بڵاوکراوەتەوە، گوایە ئەمەریکاییەکان، لە سەر دۆسیەی بادینان و خەرقە ئەمنیەکەی هەولێر، هەڕەشی داخستنی کونسوڵخانەکەیان کردووە، ئەو زانیاریە، ئەسڵ و ئەساسی نیە، چونکە هەولێر بۆ ئەوان گرنگە .
ڕوونە، هەموو وڵاتان لە ڕووداوی موشەک بارانکردنەکە نیگەرانن و قسەشیان لەو بارەیەوە کردووە، بەتایبەتتر نیگەرانن، لەوەی کە دەزگا ئەمنیەکان نەیانتوانیوە بەر بەو خروقاتە بگرن و بە ئاماژەیەکی خراپیان داناوە.
سەبارەت بە دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنوس و چالاکوانەکانیش، جیا لەو بەیاننامەی کە باڵیۆزخانەی بەغدا بڵاویکردەوە، بە چڕیش لە خەتن، دادگاییەکە بە دادگاییەکی شکڵی دەبینن، حوکمدانیشیان بە پاشەکشە لە ئازادی دادەنێن، بۆیە هەم لەگەڵ سەرۆک کۆمار و هەمیش لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمدا قسەیانکردووە.
جیا لەوەش ژمارەیەکی زۆر ڕێکخراوی نێودەوڵەتی لەخەتن، هەم بۆ چاودێریکردنی تەمیز کردنەوەکە، هەم بۆ گرتنی پارێزەر بۆیان.
سەبارەت بە ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداش، سیغەیەک ئامادەکراوە تا لەسەری ڕێکبکەون، بەشێک لە هێزە شیعیەکان کە پێشتر دژی ڕێککەوتن بوون، بەو سیغەیە ڕازین، بەڵام گروپەکەی مالکی هێشتا دژن و پێناچێت بە ئاسانیش ڕازی بن.
- دوایین بابەتەکان
-
یەکەی چاودێریراپۆرتێك لهبارهى وشکەساڵی له گهرمیان و ههوڵی حکومەت بۆ کەمکردنەوەی لێکەوتەکانی
-
-
هەواڵسەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم: هیچ لەیەک تێگەیشتنێک لەگەڵ بەغدا نییە بۆ پرسی موچە
-
-
هەواڵبازنهى بایكۆتكردن له گهرمیان تا دێت فراونتر دهبێت
-
-
هەواڵئهو بڕه كارهبا زیادهیەی دهدرا به گهرمیان ئهمساڵ نادرێت
-
-
راپۆرتئێران چۆن توانی "قوبە ئاسنینەکەی ئیسرائیل" ببڕێت؟
-
زۆرترین بینراوەکان