دهنگ نێت
بهرێوبهرى نوسینگهى مافى مرۆڤى گهرمیان، هۆشداری دەدات لهوهى لەسەرەتای ئەمساڵەوە لە گەرمیان حاڵەتەکانی کوشتن و خۆکوشتن زیادى کردوە.
حهیدهر فازڵ، بەڕێوبەری نوسینگەی مافی مرۆفی گەرمیان، لە پەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فهیسبوك بڵاویکردۆتەوە: "روداوەکانی کوشتن و خۆکوشتن لە سەرهتای ئەمساڵەوە لە گەرمیان مایەی نیگەرانیە و زیادیان کردوە".
ئاماژەی بەوەشکردوه: سەرەڕای ناهەمواری بارودۆخی سیاسی و ئابوری لە هەرێمی کوردستان، بەڵام هیچ پاساوێک نیە بۆ ئەوەی بیر لە کوشتنی کەسێک یان خۆکوشتن بکرێتەوە.
له ماوهى چهند رۆژی پێشودا له گهرمیان تهرمى مێردمناڵێك دۆزرایهوه و هاوكات دوێنیش له نێو گرتوخانهى گهرمیان كهسێك به تهزوى كارهبا كۆتایى به ژیانى خۆى هێنا.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبانزینی ۷٥۰ دیناریی؛ چالاکوانان دەڵێن جیاوازیی لەنێوان کەلار و کفریدا دەکرێت
-
-
هەواڵناحییهكانى گهرمیان كێشهى هێڵى گواستنهوهى گشتییان ههیه
-
-
هەواڵبەنداوێکی گەرمیان ٣٪ـی کارەکانی ماوە و تەواوناکرێت
-
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات لەبارەی مەرجی سودمەندنەبون بۆ وەرگرتنی زەوی
-
-
هەواڵژمارەیەک لە خاوەن دەرمانخانەکانی کەلار دەستگیردەکرێن
-
زۆرترین بینراوەکان