ده‌نگ نێت
له قوتابخانه‌یه‌كى كه‌لار چوار مامۆستا فه‌رمانى گواستنه‌وه‌یان بۆ قوتابخانه‌ى دیكه بۆ ده‌ركراوه و ئه‌و مامۆستایانه‌ش هۆكارى گواستنه‌وه‌كه‌یان ده‌به‌ستنه‌وه به هه‌ڵوێسته‌كانیانه‌وه و په‌روه‌رده‌ى كه‌لاریش ره‌تى ده‌كاته‌وه.
له قوتابخانه‌ى ره‌وشتى كچان له شارى كه‌لار چوار مامۆستای قوتابخانه‌كه فه‌رمانى گواستنه‌وه‌یان بۆ ده‌ركراوه به بیانوى ئه‌وه‌ى نابێت مامۆستاى پیاو له قوتابخانه‌ى كچان بێت، به‌ڵام ئه‌و مامۆستایانهشى هێنراوه‌ته جێگه‌یان پیاون.
ئارى عزه‌دین، ئه‌ندامى ده‌سته‌ى مامۆستایانى نارازى و یه‌كێك له‌و مامۆستایانه‌ى گوازراوه‌ته‌وه بۆ قوتابخانه‌یه‌كى دیكه به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: خۆى سێ مامۆستاى دیكه فه‌رمانى گواستنه‌وه‌یان بۆ ده‌ركراوه له لایه‌ن په‌روه‌رده‌ى كه‌لاره‌وه و بیانوه‌كه‌شیان ئه‌وه‌یه كه نابێت مامۆستاى پیاو له قوتابخانه‌ى كچان بێت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: ئه‌وان پێیان وایه ته‌نها هۆكار بۆ گواستنه‌وه‌یان به هۆى هه‌ڵوێسته‌كانیانه‌وه بوه، نه‌ك ئه‌و بیانوه‌ى په‌روه‌رده.
له‌به‌رامبه‌ردا، عه‌داله‌ت له‌تیف، به‌ڕێوبه‌رى په‌روه‌رده‌ى كه‌لار، به رادیۆى ده‌نگى وت: ئه‌و مامۆستایانه‌ى كه خراوه‌ته جێگه‌یان به ته‌نسیبه و كاتیه.
به‌ڕێوبه‌رى په‌روه‌رده‌ى كه‌لار، وتیشى: هیچ مامۆستایه‌كى پیاو له‌و قوتابخانه‌یه ناهێڵین.
لێدوانى ده‌نگى به‌ڕێوبه‌رى په‌روه‌رده‌ى كه‌لار
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپێشنیاز کراوە کۆمپانیای بیانی بۆ دیزاینی کۆڕنیشەکەی کەلار بهێنرێت
-
-
هەواڵهاوین بەڕێوەیە و وێستگەی کارەباکەی کۆکس هەر نەگۆڕاوە
-
-
پرۆژەحکومەت و فەرمانبەرانی رزگاریی لەسەر دابەشکردنی زەوی گفتوگۆ دەکەن
-
-
هەواڵلە گەرمیان دو بەڕێوبەرایەتی یەک ئۆتۆمبێلیان هەیە
-
-
هەواڵپرۆژەی راکێشانی ئاو لە سەرقەڵاوە بۆ کفری چاوەڕێی رەزامەندییە
-
زۆرترین بینراوەکان