دهنگ نێت
ڕێکخراوی پاراستنی ڕۆژنامەوانان CPJ لە بارەی بڕیاری دادگای هەولێر بۆ زیندانیکردنی شێروان شێراوانی و گوهدار زێباری ڕاگەیاندنێکی بڵاوکردەوەتهوه و داواى دەستبەجێ ئازادكردنى ئهو دو ڕۆژنامەوانە دهكات.
ئیگناسیۆ میگێل دیلگادۆ، نوێنەری CPJ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا ئاماژهى بهوهكردوه: "ئەو حوکمەی بەسەر هەردو ڕۆژنامەوان شێروان ئەمین شێروانی و گوهدار زێباری دراوە نەک تەنیا نەگونجاو و نادەدپەروەرانەیە، بەڵکو دەیسەلمێنێت حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق وازی لەوەش هێناوە خۆی پـیشان بدات کە گرنگی بە ئازادی ڕۆژنامەگەری دەدات."
نوێنەری CPJ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا، دەشڵێت: دەبێت دەسەڵاتدارانی کوردی باکوری عێراق دەستبەجێ ئەم دو ڕۆژنامەوانە ئازادبکەن و تۆمەتەکانیان لەسەر لابەرن، هەروەها وازبهێنن لە هەراسانکردنی دەزگاکانی ڕاگەیاندن.
دادگای تاوانەکانی هەولێر بڕیار سزای 6 ساڵ زیندانی بۆ هەردوو ڕۆژنامەوانی دەرکرد بە تۆمەتی "تێکدانی ئاسایش و ئارامی هەرێمی کوردستان".
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبانزینی ۷٥۰ دیناریی؛ چالاکوانان دەڵێن جیاوازیی لەنێوان کەلار و کفریدا دەکرێت
-
-
هەواڵناحییهكانى گهرمیان كێشهى هێڵى گواستنهوهى گشتییان ههیه
-
-
هەواڵبەنداوێکی گەرمیان ٣٪ـی کارەکانی ماوە و تەواوناکرێت
-
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات لەبارەی مەرجی سودمەندنەبون بۆ وەرگرتنی زەوی
-
-
هەواڵژمارەیەک لە خاوەن دەرمانخانەکانی کەلار دەستگیردەکرێن
-
زۆرترین بینراوەکان