ده‌نگ نێت
پاش چه‌ندین جار كۆبونه‌وه و دروستكردنى لیژنه بۆ رێكخستنه‌وه‌ى به‌نزینخانه نایاساییه‌كانى سنورى گه‌رمیان، تا ئێستا نه‌توانراوه بریار له‌و باره‌یه‌وه بدرێت و به‌نزینخانه‌كان رێكبخرێته‌وه.
به پێی به‌دواداچونه‌كانى رادیۆى ده‌نگ، ماوه‌ى چه‌ند ساڵه به‌رێوبه‌رایه‌تى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كۆده‌بنه‌وه و لیژنه بۆ رێكخستنه‌وه‌ى به‌نزینخانه نایاساییه‌كان دروستده‌كه‌ن، به‌لام تا ئێستا ده‌رئه‌نجامى نه‌بوه.
رێكنهخستنهوهى به‌نزینخانه‌كان له كاتێكدایه كه زیاتر له ٦٠ به‌نزینخانه‌ى نایاسایی له گه‌رمیاندا هه‌یه.
رادیۆى ده‌نگ، بۆ وه‌رگرتنى زانیارى له‌باره‌ى هۆكارى رێكنهخستنهوهى به‌نزینخانه نایاساییه‌كانه‌وه چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندى به یادگار فه‌تاح، به‌رێوبه‌رى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیانه‌وه كرد، به‌ڵام په‌یوه‌ندیه‌كه‌ى بێ وه‌ڵام بو.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارهەرێم و بەغدا؛ چی رودەدات؟
-
-
هەواڵچالاکوانێک هۆشداریی دەدات زیادبونی وازهێنانی کچانی گوندنشینی گەرمیان لە خوێندن
-
-
هەواڵبڕی داهاتی فیستیڤاڵی بازاڕی کەلار چۆن کۆکراوەتەوە؟
-
-
وتاركردنهوهی به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان له (٢٣ـی تشرینی دوه‌می ١٩٦١)ـدا
-
-
هەواڵداوای هێنانی بەشی پەرستاریی بۆ کفری دەکرێت؛ سەرۆکی زانکۆش دەڵێت کردنەوەی بەش پێویستی بە ژێرخانە
-
زۆرترین بینراوەکان