دەنگ نێت
دادگای لێکۆڵینەوەی قۆرەتو لەگەرمیان، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بەڕێوبەری گشتی گومرکی ھەرێم و وتەبێژی دەروازەی پەروێزخان دەرکرد.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەمڕۆ دادگای لێکۆڵینەوەی قۆرەتو، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ئەو دو بەرپرسە دەرکردوە کە وەک شایەت لە کەیسێک دا داواکراون کە ھەفتەی پێشو بەڕێوبەری دەروازەی پەروێزخان و بەڕێوبەری گومرکی گەرمیانی لەسەر راگیرا بو.
سەرچاوەکە رونیکردەوە: دادگای لێکۆڵینەوە وەکو شایەت داوای ئامادەبونی لە بەڕێوبەری گشتی گومرکی ھەرێم و وتەبێژی دەروازەی پەروێزخانی کردبو لەو دۆسیەیەی کە بەڕێوبەری مەرزی پەروێزخان و بەڕێوبەری گومرکی گەرمیانی تێدا تۆمەتبار بون، بەڵام ئەو دو بەرپرسە ئامادەی دادگا نەبون، بۆیە دادوەریش بە مادەی ١٩٤ی گومرک ئەمڕۆ فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکردون.
ھەفتەی رابردو بە تۆمەتی داخلکردنی بار بەدەر لە رێکارە یاساییەکان، دادوەری لێکۆڵینەوەی قۆرەتو ھەریەکە لە بەڕێوبەری دەروازەی پەروێزخان و بەڕێوبەری گومرکی گەرمیانی راگرت 'توقیف کرد'، پاش ٥ رۆژ بە کەفالەت ئازاد کران.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارهەرێم و بەغدا؛ چی رودەدات؟
-
-
هەواڵچالاکوانێک هۆشداریی دەدات زیادبونی وازهێنانی کچانی گوندنشینی گەرمیان لە خوێندن
-
-
هەواڵبڕی داهاتی فیستیڤاڵی بازاڕی کەلار چۆن کۆکراوەتەوە؟
-
-
وتاركردنهوهی بهنداوی دهربهندیخان له (٢٣ـی تشرینی دوهمی ١٩٦١)ـدا
-
-
هەواڵداوای هێنانی بەشی پەرستاریی بۆ کفری دەکرێت؛ سەرۆکی زانکۆش دەڵێت کردنەوەی بەش پێویستی بە ژێرخانە
-
زۆرترین بینراوەکان