دەنگ نێت
ئەو هێزەی کە حکومەتی هەرێم بۆ کاکەییەکان پێکیهێنا، بۆ پاراستنی ناوچە کاکەیی نیشینەکان، لە ئێستادا هێزەکە دابەشکراوە و وەکو هێزێکی سەربەخۆ نەماوەتەوە، بەشێکیان گواستراونەتەوە بۆ سەر هێزەکانی 80 ی سەربە پارتی، بەشەکەی تریشیان بۆ سەر هێزەکانی 70 ی سەر بە یەکێتی و لەوێشەوە خراونەتە سەر هێزەکانی بەرگری و فریاکەوتن.
موقەدەم مەریوان کاکەیی سەرپەرشتیاری هێزی کاکەییەکان، بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاندوە: "هێزی کاکەییەکان دابەشکرا، جێگرەکەم کە پارتی بوو، بەخۆی و 120 کەسەوە، خراوەتە سەر هێزەکانی 80، منیش لەگەڵ 320 کەس، نەقڵی سەر هێزەکانی بەرگری و فریاکەوتن کراوم."
جەختیشیکردەوە: "گەر پەیوەندی لە نێو هێزی کاکەییەکان مابێت، پەیوەندی خزمایەتی و برادەری یە، نەک پەیوەندی سەربازی."
دوای 16 ی ئۆکتۆبەر و کشانەوەی هێزی پێشمەرگەی کاکەیی لەناوچە کاکەیی نیشینەکانی کەرکوک، هەوڵی پێکهێنانی هێزێکی حەشدی شەعبی بۆ کاکەییەکانی ئەو ناوچانە درا، لەو بارەیەوە موقەدەم مەریوان کاکەیی دەڵێت"خەونێکی نەزۆک بوو، بۆیان نەکرا."
سەرپەرشتیاری هێزی پێشمەرگەی کاکەییەکان، ڕوونیشیکردەوە هیچ پەیوەندی و هەماهەنگیەکیان لەگەڵ ئەو هێزە عێراقیانەدا نیە، کە ئەرکی پاراستنی ناوچە کاکەیی نیشینەکانیان پێ سپێردراوە، وتی"وەزعی کاکەییەکان لەو ناوچانە باش نیە، بەڵام لە ساڵێک پێش ئێستا باشترە، پۆلیسی فیدرالی لەو ناوچانە نەماوە و سوپای بۆ نێردراوە، بەڵام ناوچەکە وەکو پێویست ئەمان نیە."
ناوبەناو هێرش دەکرێتە سەر ناوچە کاکەیی نیشینەکانی کەرکوک و دیالە، بەشێک لە کاکەییەکان گومان دەکەن، هێرشەکان دەستی هێزی تری لە پشتەوە بێت و لەبەرگی داعش دا ئەنجام بدرێن، لەمبارەیەوە موقەدەم مەریوان دەڵێت"زۆربەی هێرشەکان داعشە، هێزی تریش بیکات، بەناوی داعشەوە، دەیکات."
- دوایین بابەتەکان
-
بەرنامەئامارەکانی رفاندن له گەرمیان هەڵکشانی ترسناکیان بەخۆیانەوە بینیوه
-
-
وتارلاوازی دەستكەوتی خوێندن بۆچی؟
-
-
هەواڵسەرۆکی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایانی کوردستان: پشتگیریی رۆژئاڤاین و درێغی لە هاوکارییکردنیان ناکەین
-
-
هەواڵناوهندى رێكخراوهكانى گهرمیانی یهكێتى ههڵدەوهشێتهوه
-
-
هەواڵبەڕێوبەری رێگاوبانی گەرمیان: بێ بودجەیی هۆکاری سستی کارەکانی رێگای ساڵح ئاغایە
-
زۆرترین بینراوەکان