ده‌نگ نێت
سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێم ئاشكرایده‌كات، نزیکەی ٤٥ کەس له دۆسیه‌ى ساخته‌كردنى پسوله‌ى گومرگى له په‌روێزخان تێوەگلاون و به‌شێكیان دەستگیرکراون.
حاکم ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەستپاکی لەهەرێمی کوردستان ئاشكرایكرد، "كه‌یسى ساخته‌كردنى پسوله‌ى گومرگى له په‌روێزخان له‌دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ستپاكی كه‌لاره و تائێستا لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌رده‌كرێت ژماره‌یه‌كی زۆر تۆمه‌تباری تێدایه له‌سه‌روو 40-45 كه‌س ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام دادوه‌ر بانگییان ده‌كات، ژماره‌یه‌كیان بۆ ته‌واوكردنی لێكۆڵینه‌وه ده‌ستگیركراون".
ئاماژه‌ى بهوهشكردوه: "له‌به‌ر زۆری ژماره‌ی تۆمه‌تباران پێموایه كاتێكی زۆری ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه تێیدا ته‌واوبێت، خەمڵاندنێكى سه‌ره‌تایی هه‌یه كه له‌نێوان 15-20 ملیار دیناری عێراقی ده‌بێت، به‌ڵام له‌وانه‌یه زیاتریش بێت، تا لێكۆڵینه‌وه‌كه ته‌واونه‌بێت ڕه‌نگه حه‌جمی ڕاسته‌قینه‌ی پاره‌كه‌ش یه‌كلایی نه‌بێته‌وه".
سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى ئه‌وه‌شى وت:"ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى یه‌كێكه له‌وان، چونكه پرۆسه‌یه‌كی وا گه‌وره نه به‌كه‌سێك‌و نه بهدووكهسو چه‌ند كه‌سێك ناكرێت، ئه‌وه هه‌م لهمهودایهكی زۆردا كراوه هه‌میش له‌ژماره‌ی به‌شداربوان، من نازانم ڕۆڵی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌ن چۆنه، به‌ڵام لهئیفاداتی تۆمه‌تباره‌كانی تردا هاتوه كه‌یه‌كێكه له‌وان".
ئه‌وه‌شى خسته‌رو: له‌به‌ر ئه‌وه‌ى بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ندی به‌تۆمه‌تی "ئیختلاس"ەوە هه‌یه، واته دزینی موڵكی گشتی دادوه‌ر ناتوانێت بهكهفالهتیش ئازادیان بكات هه‌تا پرۆسه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه تێیدا ته‌واونه‌بێت".
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەگەرمیان سزای لە سێدارەدان بۆ باوکێک دەرچو کە کچەکەی خۆی کوشتوە
-
-
هەواڵزۆرینەی فەرمانگەکانی گەرمیان هێڵی تەلەفۆنیان نییە
-
-
بەرنامەتا چەند ئەنجامدەرانی تاوان دژ بە رۆژنامەنوسان لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەکرێت؟
-
-
بەرنامەژنانی خاوەنکار و ئاستەنگیەکانی بەردەمیان
-
-
بەرنامەیاسا چۆن رێگری لە توندوتیژی دژ بە ژنان دەكات؟
-
زۆرترین بینراوەکان