ده‌نگ نێت
سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار له‌باره‌ى دروستكردنى پرۆژه له‌سه‌ر پارچه زه‌ویه‌كى گه‌ره‌كى شاره‌وانى كه به (لیوا ره‌شه‌كه) ناسراوه رونكردنه‌وه ده‌دات و ده‌ڵێت: هیچ پلانێكیان نیه بۆ ئه‌نجامدانى پرۆژه له‌و شوێنه.
له‌ماوه‌ى پێشودا ده‌نگۆى ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه كه شاره‌وانى كه‌لار، ئه‌و ماڵانه‌ى له‌و جێگایه نیشته‌جێن قه‌ره‌بو ده‌كاته‌وه و زه‌ویه‌كه‌ى ئاماده ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانى پرۆژه، به‌ڵام سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌تده‌كاته‌وه.
ئه‌كره‌م ساڵح، سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: ئه‌و ماڵانه‌ى له‌وێن له پاش بومه‌له‌رزه‌كه‌وه مه‌ترسى روخانى خانوه‌كانیان هه‌یه و چاوه‌رێى ئیفرازكردنى زه‌وین بۆ ئه‌وه‌ى قه‌ره‌بویان بكه‌ینه‌وه.
له‌باره‌ى ئه‌نجامدانى پرۆژه له‌و جێگایه ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد: قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ى ئه‌و ماڵانه په‌یوه‌ندى به ئه‌نجامدانى پرۆژه‌وه نیه و هیچ پرۆژه‌یه‌كمان نیه له‌و جێگایه ئه‌نجامى بده‌ین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵوەزارەتی ئاوەدانکردنەوە داوای گەڕاندنەوەی ٢ ئۆتۆمبێل لە ئیدارەی گەرمیان دەکات
-
-
هەواڵپسپۆڕێک: نه‌بونى ماسته‌رپلان مه‌ترسییه‌كانى لافاوى له كه‌لار زیاتر كردوه
-
-
هەواڵبەهۆی ئامادەنەبونی پزیشکی بێهۆشکارەوە لە نەخۆشخانەیەکی کەلار نەشتەرگەریی ئەنجام نەدرا
-
-
هەواڵلەکاتی گواستەوەی چەند زیندانییەک مەفرەزەیەکی پۆلیسی گەرمیان توشی روداوی هاتوچۆ بو
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەت لیژنەیەکی سەرپەرشتیاریی پەروەردەی گەرمیان توڕە دەکات
-
زۆرترین بینراوەکان