ده‌نگ نێت
یه‌كه‌مین ئه‌ركی خوان لاپۆرتاى سه‌رۆكى تازه هه‌ڵبژێردراوى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه، بریتیی ده‌بێت له درێژكردنه‌وه‌ى بۆنده‌كه‌ى لیۆنێل میسی و هێشتنه‌وه‌ى له یانه‌كه‌دا.
له گوتارێكدا پاش هه‌ڵبژاردنى وه‌كو سه‌رۆكی نوێی یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه، خوان لاپۆرتا (58) ساڵ، پهسنێكى زۆری لیۆنێل میسی كاپتن و ئه‌ستێره‌ى یانه‌ى بلوگرانا دا و ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد: به‌شدارییكردنى له هه‌ڵبژاردنى یانه‌كه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى یانه‌كه‌ى خۆش ده‌وێت.
گرێبه‌ستى میسی كه گۆڵكاریی مێژویی یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌یه، له 30ى حوزه‌یرانى ئه‌مساڵ ته‌واو ده‌بێت و ئازاد ده‌بێت له‌وه‌ى رو له چ یانه‌یه‌ك بكات.
هه‌ربۆیه پلانی سه‌ره‌كی خوان لاپۆرتا كه میسی له سه‌رده‌مى سه‌رۆكایه‌تى یه‌كه‌مى ئه‌و دا زیاتر ده‌ركه‌وت و گه‌شایه‌وه، ئه‌وه‌یه كه ئه‌و یاریزانه ئه‌رجه‌نتینییه له ریزه‌كانیان بمێنێته‌وه.
لاپۆرتا، له‌وباره‌وه وتى: باشترین یاریزانى جیهان (میسی) یانه‌كه‌ى خۆش ده‌وێت و هیوادارین ئه‌مه‌ش ئاماژه بێت بۆ مانه‌وه‌ى له به‌رشه‌لۆنه و ئێمه‌ش هه‌مومان ئه‌وه‌مان ده‌وێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵوەزارەتی ئاوەدانکردنەوە داوای گەڕاندنەوەی ٢ ئۆتۆمبێل لە ئیدارەی گەرمیان دەکات
-
-
هەواڵپسپۆڕێک: نه‌بونى ماسته‌رپلان مه‌ترسییه‌كانى لافاوى له كه‌لار زیاتر كردوه
-
-
هەواڵبەهۆی ئامادەنەبونی پزیشکی بێهۆشکارەوە لە نەخۆشخانەیەکی کەلار نەشتەرگەریی ئەنجام نەدرا
-
-
هەواڵلەکاتی گواستەوەی چەند زیندانییەک مەفرەزەیەکی پۆلیسی گەرمیان توشی روداوی هاتوچۆ بو
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەت لیژنەیەکی سەرپەرشتیاریی پەروەردەی گەرمیان توڕە دەکات
-
زۆرترین بینراوەکان