دهنگ نێت
ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان، دهڵێت ئهو موشهكانهى ئاراستهى ههولێر كران لە دو سەرچاوەوە بوە، سەرچاوەیەکیان فێڵ بووە و بۆ تەشویش دروست کردن بەکارهێنراوە، بەڵام سەرچاوەی دوەم شوێنی ئاراستەکردنی موشەکەکان بوە.
نوری حەمە عەلی فەرماندەی میحوەری کەرکوک/ پردێی پێشمەرگە و ئەندامی سەرکردایەتی پارتی، به دهنگى ئهمریكاى وتوه: گەر کاتیۆشاکان کە ئاڕاستەی هەولێر کران، کاتیۆشای 12 یی بن، ئەو جۆرە کاتیۆشایە زۆر بڕوات، 8 کیلۆمەتر دەڕوات، دوژمن چۆن دەتوانێت بێتە ناو هەولێرەوە، ناتوانن بێنە ناو هەولێرەوە."
جەختیشیکردەوە: "گەر کاتیۆشا تەقێنەرەکان هاتبنە نزیکەوە و لە جەبهەکانەوە دزەیانکردبێت، کەواتە لەناو سوپای عێراقیەوە، هاتوونەتە سنورەکانی ئێمە، ئەگینا ئەو چەکانە لە کوردستان نافرۆشرێ و دروست ناکرێت، ڕوونە لە کوێوە هاتون."
سەرکردەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان، پێیوایە ئەو گروپەی هەولێریان موشەک بارانکردووە ڕاسپێردراون بۆ ئەو کارە و بەسەربەخۆ ئەنجامیان نەداوە، وتی: "کەس سەربەخۆ شت ناکات، با لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ بکرێت، ڕوونە ساروخەکان لەکوێوە و چۆن هاتون."
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبانزینی ۷٥۰ دیناریی؛ چالاکوانان دەڵێن جیاوازیی لەنێوان کەلار و کفریدا دەکرێت
-
-
هەواڵناحییهكانى گهرمیان كێشهى هێڵى گواستنهوهى گشتییان ههیه
-
-
هەواڵبەنداوێکی گەرمیان ٣٪ـی کارەکانی ماوە و تەواوناکرێت
-
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات لەبارەی مەرجی سودمەندنەبون بۆ وەرگرتنی زەوی
-
-
هەواڵژمارەیەک لە خاوەن دەرمانخانەکانی کەلار دەستگیردەکرێن
-
زۆرترین بینراوەکان