ده‌نگ نێت
له‌پاش فه‌رمانى دادگاى قۆره‌تو بۆ دو پله‌دارى سه‌ربازى له‌دۆسیه‌ى ساخته‌كردنى پسوله‌ى گومرگى له په‌روێزخان یه‌كێك له‌و پله‌دارانه پاش راگرتنى به كه‌فاله‌ت ئازادكرا و پلهدارهكهى دیكه‌شیان ده‌ڵێت له رێگه‌ى به‌شى یاسايى ده‌زگاكه‌مانه‌وه ئاماده‌یی لێكۆڵینه‌وه ده‌بم.
رێبین ته‌ها، یه‌كێك له‌و پلهدارانهى پێشمه‌رگه كه له دادگا داواكراوبو پاش ئه‌وه‌ى دادگا فه‌رمانى راگرتنى دا دواتر به كه‌فاله‌ت ئازادكرا.
رێبین ته‌ها، له په‌ره‌ى خۆى له تۆرى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك نوسیویهتى: سه‌ربه‌رزانه چومه‌ته به‌رده‌م دادگا و سه‌ربه‌رزانه‌ش لێی ده‌رچوم. ده‌شڵێت:هه‌زار تۆمه‌تى تریشم بۆ دروستبكه‌ن روبه‌روى ئه‌بمه‌وه و ته‌سلیمى ئه‌و سیسته‌مه گه‌نده‌ڵ و فاسده نابم.
هاوكات حه‌یده‌ر عه‌بدلره‌حمان، كه یه‌كێكى دیكه له داواكراوه‌كان له‌باره‌ى ئاماده نه‌بونى له دادگا لهپهرهى خۆى له تۆرى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك نوسیویهتى: دورو نزیك په‌یوه‌ندیم به‌و بابه‌ته‌وه نیه و له‌رێگه‌ى به‌شى یاساى فهرمانگهكهمهوه ئاماده‌یی هه‌مو لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ده‌بم.
ئاماژه‌ى بهوهشكردوه: ئه‌مه‌ى بۆى دروستكراوه تۆمه‌ته و تۆڵه له‌و كه‌سانه ده‌كاته‌وه تۆمه‌تیان بۆى هه‌ڵبه‌ستوه.
له‌سه‌ر دۆسیه‌ى ساخته‌كردن پسوله‌ى گومرگى له په‌روێزخان تا ئێستا نزیكه‌ى ١٥ كه‌س بانگ‌كراون و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا كراوه و چه‌ند كه‌سێكى دیكه‌ش له‌و دۆسهیه داواكراون و تا ئێستا ده‌ستگیر نه‌كراون.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەگەرمیان سزای لە سێدارەدان بۆ باوکێک دەرچو کە کچەکەی خۆی کوشتوە
-
-
هەواڵزۆرینەی فەرمانگەکانی گەرمیان هێڵی تەلەفۆنیان نییە
-
-
بەرنامەتا چەند ئەنجامدەرانی تاوان دژ بە رۆژنامەنوسان لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەکرێت؟
-
-
بەرنامەژنانی خاوەنکار و ئاستەنگیەکانی بەردەمیان
-
-
بەرنامەیاسا چۆن رێگری لە توندوتیژی دژ بە ژنان دەكات؟
-
زۆرترین بینراوەکان