دهنگ نێت
دوو پۆلیسی حزبی شیوعی دەكرێنە ئەندامی مەڵبەندی گەرمیانی یەكێتی و حزبی شیوعی كوردستانیش نیگەرانیەكانی خۆی لەم بارەیەوە بە مەكتەبی رێكخستنی یەكێتی گهیاندوه، ئەندامێكی حزبی شیوعی دەڵێت: یان دەبێت پۆلیسی ترمان بۆ دابمەزرێنن، یان ئێمە فەسڵیان دەكەین چونكە میلاكی رەسمی ئێمەن.
هەفتەی رابردوو وەفدێكی گەرمیانی حزبی شیوعی كوردستان سەردانی مەڵبەندی گەرمیانی یەكێتی نیشتمانی كوردستانیان كردووە، بەمەبەستی دەربڕینی نیگەرانی حزبی شیوعی بە بەرپرسانی یەكێتی، لەبارەی راكێشانی دوو پۆلیسی حزبی شیوعی بۆ ناو ریزەكانی یەكێتی و پێدانی پۆستی ئەندامی مەڵبەند پێیان.
ئەبوكاروان ئەندامی مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان به سایتى (درەو میدیا)ى وتوه: پەیوەندییەكانی شیوعی و یەكێتی زۆر لە كێشانە گەورەترن، بەڵام گرفتەكانی یەكێتی ئەوەندە زۆرن باشتروایە بگەڕێنەوە بۆ گرفتەكان خۆیان نەك بچن پۆلیسی ئیمە كەسب بكەن.
ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی ئەوەشی راگەیاند: یەكێتی مافی ئەوەی نیە پۆلیسی ئێمە ببات چونكە بەرەسمی ئەو پۆلیسانە میلاكی ئێمەن ، ئەوەشمان بەیەكێتی وتووە: یان ئەوەتە پۆلیسی ترمان لە بری بۆ دابمەزرێنن یان ئێمە فەسڵیان دەكەین، ئەوان وتیان وەڵامتان دەدەینەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەگەرمیان سزای لە سێدارەدان بۆ باوکێک دەرچو کە کچەکەی خۆی کوشتوە
-
-
هەواڵزۆرینەی فەرمانگەکانی گەرمیان هێڵی تەلەفۆنیان نییە
-
-
بەرنامەتا چەند ئەنجامدەرانی تاوان دژ بە رۆژنامەنوسان لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەکرێت؟
-
-
بەرنامەژنانی خاوەنکار و ئاستەنگیەکانی بەردەمیان
-
-
بەرنامەیاسا چۆن رێگری لە توندوتیژی دژ بە ژنان دەكات؟
-
زۆرترین بینراوەکان