دهنگ نێت
ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت بە نایاسایی بڕی پێنج هەزار دینار لەو شوفێرانە وەردەگیرێت کە بەسەر پردی ئەهلی مەیداندا تێدەپەڕن، بهو پێیهى كارێكى نایاساییه سكاڵامان لهسهر تۆماركردوه.
کەریم عەلی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەم بارەیەوە بە ڕادیۆی دەنگی وت: "سکاڵامان لەسەر چەند کەسێک تۆمارکردوە كه لە نزیک پردی مەیدان پردێکیان داناوە هەمو ئەو بارهەڵگرانەی کە بەسەر پردەکەیان دەڕۆن، بڕی پێنچ هەزار دیناریان لێ وەردەگیرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد: بەبێ ڕەزامەندی حکومەت و بە نایاسای ئەو پێنج هەزارە لە شوفێران وەردەگیرێت.
كهریم عهلى، وتیشى: سكاڵامان تۆماركردوه و چاوهڕێى دادگاین ئهو دۆسیهیه یهكلا بكاتهوه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵوەزارەتی ئاوەدانکردنەوە داوای گەڕاندنەوەی ٢ ئۆتۆمبێل لە ئیدارەی گەرمیان دەکات
-
-
هەواڵپسپۆڕێک: نهبونى ماستهرپلان مهترسییهكانى لافاوى له كهلار زیاتر كردوه
-
-
هەواڵبەهۆی ئامادەنەبونی پزیشکی بێهۆشکارەوە لە نەخۆشخانەیەکی کەلار نەشتەرگەریی ئەنجام نەدرا
-
-
هەواڵلەکاتی گواستەوەی چەند زیندانییەک مەفرەزەیەکی پۆلیسی گەرمیان توشی روداوی هاتوچۆ بو
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەت لیژنەیەکی سەرپەرشتیاریی پەروەردەی گەرمیان توڕە دەکات
-
زۆرترین بینراوەکان