ده‌نگ نێت
سه‌ربارى ئه‌وه‌ى نزیكه‌ى ١٥ بینا كه موڵكى حكومه‌ته و له لایه‌ن حزبه‌كانه‌وه له گه‌رمیان ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه و به‌كارده‌هێنرێت، وته‌بێژى ئیداره‌ى گه‌رمیان ده‌ڵێت: هیچ بینایه‌كى حكومه‌ت لاى حزبه‌كان نیه.
به‌پێی به‌دواداچونه‌كانى رادیۆى ده‌نگ، نزیكه‌ى ١٥ بینا كه پێشتر و له‌سه‌رده‌مى حزبى به‌عسه‌وه بون به موڵكى حكومه‌ت له لایه‌ن حزبه‌كانه‌وه له سنورى گه‌رمیان ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه و به‌كارده‌هێنرێت، له كاتێكدا كه حكومه‌ت له گه‌رمیان خۆى پێویستى به بینا هه‌یه بۆ فهرمانگهكانى و به‌شێكى بیناى فه‌رمانگه‌كان له گه‌رمیان چه‌ند بهرێوبهرایهتیهكیان تێدایه.
هه‌ڤاڵ ئیبراهیم، وته‌بێژى ئیداره‌ى گه‌رمیان، له‌م باره‌یه‌وه به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: هیچ بینایه‌كى حكومه‌ت له گه‌رمیان لاى حزبه‌كان نیه.
لێدوانى ده‌نگى هه‌ڤاڵ ئیبراهیم
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتئایا بڕیارەکەی زەیدیی کێڵگە نەوتییەکانی گەرمیان دەگرێتەوە؟
-
-
وتارهەرێم و بەغدا؛ چی رودەدات؟
-
-
هەواڵچالاکوانێک هۆشداریی دەدات زیادبونی وازهێنانی کچانی گوندنشینی گەرمیان لە خوێندن
-
-
هەواڵبڕی داهاتی فیستیڤاڵی بازاڕی کەلار چۆن کۆکراوەتەوە؟
-
-
وتاركردنهوهی به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان له (٢٣ـی تشرینی دوه‌می ١٩٦١)ـدا
-
زۆرترین بینراوەکان