ده‌نگ نێت
پاش ئه‌وه‌ى دو پله‌دارى سه‌ربازى پەیوەست بە دۆسیه‌ى ساخته‌كردنى پسوله گومرکییەکانی گەرمیان داواكرابون، ئه‌مرۆ یه‌كێك له‌و پله‌دارانه له دادگا ئاماده‌بو و پاش وه‌رگرتنى وته‌ی، بڕیاری راگرتنى بۆ ده‌ركرا.
به پێى زانیارییه‌كانى رادیۆى ده‌نگ، رێبین ته‌ها، كه پله‌ى سه‌ربازى له هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌دا هه‌یه، ئه‌مرۆ له دادگاى قۆره‌تو ئاماده‌بوه و پاش وه‌رگرتنى وته‌كه‌ى له لایه‌ن دادوەری دادگای ناوبراوه‌وه، بڕیاری راگرتنى بۆ ده‌ركراوه.
رادیۆى ده‌نگ بۆ وه‌رگرتنى زانیارى له‌باره‌ى راگرتنهكهیهوه، په‌یوه‌ندى به وته‌بێژى پۆلیسى گهرمیانهوهكرد، ناوبراویش هه‌واڵه‌كه‌ى پشتراستكرده‌وه.
١٩ى ئه‌م مانگه دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى قۆره‌تو لەگەرمیان، فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى بۆ دو پله‌دارى سه‌ربازیی ده‌ركرد پەیوەست بە دۆسیه‌ى پسوڵه گومركییه ساخته‌كانى گه‌رمیان كه ساڵی رابردو ئاشكرا كرا و به‌وهۆیه‌وه تا ئێستا نزیكه‌ى 15 كه‌س لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کراوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبانزینی ۷٥۰ دیناریی؛ چالاکوانان دەڵێن جیاوازیی لەنێوان کەلار و کفریدا دەکرێت
-
-
هەواڵناحییهكانى گه‌رمیان كێشه‌ى هێڵى گواستنه‌وه‌ى گشتییان هه‌یه
-
-
هەواڵبەنداوێکی گەرمیان ٣٪ـی کارەکانی ماوە و تەواوناکرێت
-
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات لەبارەی مەرجی سودمەندنەبون بۆ وەرگرتنی زەوی
-
-
هەواڵژمارەیەک لە خاوەن دەرمانخانەکانی کەلار دەستگیردەکرێن
-
زۆرترین بینراوەکان