ده‌نگ نێت
دادگاى قۆره‌تو فه‌رمانى گرتنى بۆ به‌ڕێوبه‌رى ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى په‌روێزخان و گومركى گه‌رمیان ده‌ركرد.
به پێی وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار كه قسه‌ى بۆ ده‌نگ نێت كرد: ئه‌مرۆ دادگاى قۆره‌تو فه‌رمانى گرتنى بۆ هه‌ر یه‌كه له (عه‌لى تۆفیق) به‌رێوبه‌رى ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى په‌روێزخان و (حسێن ئه‌حمه‌د) به‌رێوبه‌رى گومركى گه‌رمیان ده‌ركردوه.
به‌پێ وته‌ى سه‌رچاوه‌كه‌ى ده‌نگ نێت: فه‌رمانه‌كه به هۆى سكاڵایه‌كى گومركیهوه بوه كه هه‌ردو بهرێوبهرهكه له دادگا داواكراوبون نه‌چونه‌ته به‌رده‌م دادگا، ئه‌مرۆ فه‌رمانى ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌ركراوه.
ده‌نگ نێت بۆ وه‌رگرتنى زانیارى له‌باره‌ى ده‌ستگیركردنى دو به‌رپرسه‌كه‌ى په‌روێزخانه‌وه په‌یوه‌ندى به عه‌لى جه‌مال، وته‌بێژى پۆلیسى گه‌رمیانه‌وه كرد، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كه‌ى بێوه‌ڵام بو.
سەرچاوە ئاگادارەکە رونیکردەوە: فەرمانەکەی دادگا دوای ئەوە ھاتوە کە ئەو دو بەڕێوبەرە لەسەر مەسەلەی داخلکردنی بار لە مەرزی پەروێزخان دۆسیەیەکیان لەسەر کرابوەوە و دادگاش وەک تۆمەتبار بانگھێشتی "استقدام" کردون، دوای ئامادە نەبونیان بانگھێشتەکە گۆڕاوە بۆ فەرمانی دەستگیرکردن "ألقاء قبض".
- دوایین بابەتەکان
-
بەرنامەئامارەکانی رفاندن له گەرمیان هەڵکشانی ترسناکیان بەخۆیانەوە بینیوه
-
-
وتارلاوازی دەستكەوتی خوێندن بۆچی؟
-
-
هەواڵسەرۆکی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایانی کوردستان: پشتگیریی رۆژئاڤاین و درێغی لە هاوکارییکردنیان ناکەین
-
-
هەواڵناوهندى رێكخراوه‌كانى گه‌رمیانی یه‌كێتى ههڵدەوهشێتهوه
-
-
هەواڵبەڕێوبەری رێگاوبانی گەرمیان: بێ بودجەیی هۆکاری سستی کارەکانی رێگای ساڵح ئاغایە
-
زۆرترین بینراوەکان