دەنگ نێت
بەڕێوبەرى ئاوى کەلار دەڵێت: لە ئێستادا دانانى پێوەرى ئاوى ماڵان درێژکراوەتەوە و ئەو ماڵانەى کە پێوەریان نەبەستوە بە سیستەمى مەتر پارەیان لێوەدەگیرێت.
دواى ئەوەى بریاردرا هەر ماڵێک پێوەرى ئاوى نەبەستێت برى 100 هەزار دیناری وەک سزای نەبەستنی پێوەر لێ وەربگیرێت، بەڵام لە ئێستادا وادەى وەرگرتنى ئەو پارەیە درێژکراوەتەوە.
سامان رەحیم، بەڕێوبەرى ئاوى کەلار، لەمبارەیەوە بە رادیۆى دەنگی وتوە: "بەهۆى ئەو بارودۆخەى کە هاوڵاتیان تێى کەوتون لە ئێستادا دانانى پێوەرى ئاوى ماڵان و وەرگرتنى ئەو برە پارەى کە وەک سزایەک دیارى کرابو لەبەرامبەر نەبەستنى پێوەر درێژکراوەتەوە تاوەکو باشبونى بارودۆخى هاوڵاتیان".
وتیشى: ئەو ماڵانەى کە پێوەریان بەستوە و داخلى سیستەمەکە بون بە پێوەر پارەیان لێوەردەگیرێت و ئەو ماڵانەى کە پێوەریان نەبەستوە بە سیستەمى مەتر پارەیان لێوەردەگیرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبانزینی ۷٥۰ دیناریی؛ چالاکوانان دەڵێن جیاوازیی لەنێوان کەلار و کفریدا دەکرێت
-
-
هەواڵناحییهكانى گهرمیان كێشهى هێڵى گواستنهوهى گشتییان ههیه
-
-
هەواڵبەنداوێکی گەرمیان ٣٪ـی کارەکانی ماوە و تەواوناکرێت
-
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات لەبارەی مەرجی سودمەندنەبون بۆ وەرگرتنی زەوی
-
-
هەواڵژمارەیەک لە خاوەن دەرمانخانەکانی کەلار دەستگیردەکرێن
-
زۆرترین بینراوەکان