دەنگ نێت
ناحیه‌ى سه‌رقه‌ڵا تا ئێستا یاریگاى وه‌رزشى نیه و وه‌رزشكارانى ئه‌و ناحیه‌یه‌ش ره‌خنه له رۆڵى حكومه‌ت ده‌گرن له بره‌و پێنه‌دانى به كه‌رتى وه‌رزش.
به‌پێی راپۆرتێكى یه‌كه‌ى چاودێرى حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، كه له‌باره‌ى كێشه‌و گرفته‌كانى وەرزشی گه‌رمیانه‌وه ئاماده‌كراوه باس له‌وه‌ده‌كات كه وه‌رزشكاران نیگه‌رانن له گرنگى نه‌دانى حكومه‌ت به‌و كه‌رته.
به پێی راپۆرته‌كه له ناحیه‌ى سه‌رقه‌ڵا تا ئێستا یاریگاى وه‌رزشى بونى نیه و یاریگاى ناحیه‌كه خۆڵه.
نه‌بونى یاریگا له‌و ناحیه‌یه له كاتێكدایه كه ئه‌و ناحیه‌یه 13 تیپى میللى تۆپی پێی هه‌یه، به‌ڵام بێ یاریگان.
یەکەی چاودێری حکومەتی خۆجێی گەرمیان پڕۆژەیەکی رادیۆی دەنگە بە پاڵپشتی رێکخراوی (NED)ی ئەمریکی ئەنجامی دەدات و بەدواداچون بۆ کێشەو گرفتەکانی گەرمیان دەکات و لە بارەیانەوە راپۆرتی ورد و بنکۆڵکاری بڵاودەکاتەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵوەزارەتی ئاوەدانکردنەوە داوای گەڕاندنەوەی ٢ ئۆتۆمبێل لە ئیدارەی گەرمیان دەکات
-
-
هەواڵپسپۆڕێک: نه‌بونى ماسته‌رپلان مه‌ترسییه‌كانى لافاوى له كه‌لار زیاتر كردوه
-
-
هەواڵبەهۆی ئامادەنەبونی پزیشکی بێهۆشکارەوە لە نەخۆشخانەیەکی کەلار نەشتەرگەریی ئەنجام نەدرا
-
-
هەواڵلەکاتی گواستەوەی چەند زیندانییەک مەفرەزەیەکی پۆلیسی گەرمیان توشی روداوی هاتوچۆ بو
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەت لیژنەیەکی سەرپەرشتیاریی پەروەردەی گەرمیان توڕە دەکات
-
زۆرترین بینراوەکان