ده‌نگ نێت
كۆمپانیای هۆنداى ژاپۆنى، هه‌ستاوه به دروستكردنى ئامێرێك كه رۆڵی ده‌مامك ده‌بینێت له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى ڤایرۆس دا.
له‌گه‌ڵ بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسی كۆرۆناى نوێ و به‌كارهێنانى ده‌مامك "ماسك" له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌كه، كۆمپانیای هۆنداى ژاپۆنى، هه‌ستاوه به دروستكردنى جۆرێك ده‌مامكى تایبه‌ت، به‌ڵام ئه‌مه‌یان بۆ ئۆتۆمبیله نه‌ك مرۆڤ.
ئامێره‌كه‌ى هۆندا كه ناوى "كوروماكو"یه، بریتیه له ئامێرێكى فیلته‌ر كه له‌ناو ئۆتۆمبیل دا جێگیر ده‌كرێت و ده‌بێته هۆی خاوێنكردنه‌وه‌ى كه‌شى ناو ئۆتۆمبیله‌كه له ڤایرۆس.
به‌وته‌ى به‌رپرسانى كۆمپانیاكه، ئه‌م ئامێره هه‌مان رۆڵ ده‌بینێت كه ده‌مامكى ئاسایی بۆ مرۆڤ ده‌یبینێت، به‌شێوه‌یه‌ك ئامێره‌كه كه فیلته‌ری تایبه‌تى هه‌یه، هه‌مو ئه‌و دڵۆپانه ده‌گرێت كه له هه‌واى ناو ئۆتۆمبیله‌كه‌دان و هه‌ڵگرى ڤایرۆسن، به به‌كارهێنانى گیراوه‌یه‌كى كیمیایی كه له فۆسفاتی زینك پێكدێت، قه‌باره‌ى ڤایرۆسه‌كه بچوك ده‌كاته‌وه و لاوازی ده‌كات.
پێشبینی خۆیشیان پیشانداوه كه ئامێره‌كه ببێته هۆی كۆتاییهێنان به 99.8%ى ئه‌و دڵۆپانهى كه هه‌ڵگرى ڤایرۆسن له‌ناو ئۆتۆمبیله‌كه‌دا.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵوەزارەتی ئاوەدانکردنەوە داوای گەڕاندنەوەی ٢ ئۆتۆمبێل لە ئیدارەی گەرمیان دەکات
-
-
هەواڵپسپۆڕێک: نه‌بونى ماسته‌رپلان مه‌ترسییه‌كانى لافاوى له كه‌لار زیاتر كردوه
-
-
هەواڵبەهۆی ئامادەنەبونی پزیشکی بێهۆشکارەوە لە نەخۆشخانەیەکی کەلار نەشتەرگەریی ئەنجام نەدرا
-
-
هەواڵلەکاتی گواستەوەی چەند زیندانییەک مەفرەزەیەکی پۆلیسی گەرمیان توشی روداوی هاتوچۆ بو
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەت لیژنەیەکی سەرپەرشتیاریی پەروەردەی گەرمیان توڕە دەکات
-
زۆرترین بینراوەکان