دەنگ نێت
به پێی وته‌ى ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان گه‌نده‌ڵیه‌كى زۆر له گرێبه‌ستى كۆمپانیاكانى ده‌روازه‌كان هه‌یه و ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش ده‌ڵێت ئه‌وه‌ى کراوە بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى داهاتی حکومەت و زیادكردنى داهاتی شەخسه.
له راپۆرتێكى یه‌كه‌ى چاودێری حکومەتى خۆجێى گەرمیاندا كه له‌باره‌ى مه‌رزى په‌روێزخانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه پارله‌مانتار: شیرین ئەمین، ئەوەی خستوتەڕو: "گەندەڵیەکی تەواو لە کاری گرێبەستەکان هەیە، چونکە ناڕونی زۆر هەیە و حکومەتیش ئامادەی وەڵامدانەوە و رونکردنەوەیان نیە".
دەشڵێت: بە پێی زانیاریەکان کۆمپانیاکان دەستی حزب و بەرپرسی حزبی لە پشتە بۆیە زانیاریه‌كان لە بارەوە ئاشکرا ناکەن.
هاوکات کەریم عه‌لی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش له‌و باره‌یوه وتویه‌تی: ئەوەی سەیرە بە بێ مونافەسە ئەم کارەکان دراوە بەم کۆمپانیایانە، خەڵکیش هەیە بەنرخی کەمتر دەیکات پێی نادرێت، بەمەبەست ئەم کارە کراوە بۆ ئەوەی داهاتی حکومەت کەم بکرێت و داهاتی شەخس زیادبێت.
یەکەى چاودێرى حکومەتى خوجێى گەرمیان پرۆژەیەکى هاوبەشى رادیۆى ده‌نگ و رێکخراوى(NED) ئەمریکیە، مانگانە راپۆرتى ورد و بنکۆڵکارى لەسەر پرسێکى گەرمیانەوە بڵاودەکاتەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبانزینی ۷٥۰ دیناریی؛ چالاکوانان دەڵێن جیاوازیی لەنێوان کەلار و کفریدا دەکرێت
-
-
هەواڵناحییهكانى گه‌رمیان كێشه‌ى هێڵى گواستنه‌وه‌ى گشتییان هه‌یه
-
-
هەواڵبەنداوێکی گەرمیان ٣٪ـی کارەکانی ماوە و تەواوناکرێت
-
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات لەبارەی مەرجی سودمەندنەبون بۆ وەرگرتنی زەوی
-
-
هەواڵژمارەیەک لە خاوەن دەرمانخانەکانی کەلار دەستگیردەکرێن
-
زۆرترین بینراوەکان