ده‌نگ نێت
رۆژنامه‌نوسێک باس له‌وه ده‌کات فه‌رمانگه‌کانى په‌یوه‌ندیدار به وه‌رزش له گه‌رمیان نه‌بونیان هه‌روه‌ک ئێستایه و وه‌رزش گرنگى پێنه‌دراوه له سنوره‌که، به‌ڵکو ئه‌وه‌ى هه‌یه وه‌رزشوانان خۆیانن گرنگیان پێى داوه.
لە راپۆرتى ژمارە 15ى یەکەى چاودێرى حکومەتى خۆجێى گەرمیان کە تایبەتە بە وەرزش لە گەرمیان، رۆژنامەنوسێک دەڵێت فەرمانگە وەرزشیەکان نەبونیان باشترە لە گەرمیان.
هه‌ردى حه‌سه‌ن، رۆژنامه‌نوسى وه‌رزشى له گه‌رمیان، ده‌ڵێت: "وه‌ک حکومەت و به‌رپرسانى په‌یوه‌ندیدار به وه‌رزشه‌وه هیچ گرنگیه‌ک به وه‌رزش نه‌دراوه، بەڵکو ئەوە وەرزشکاران خۆیانن بونەتە هۆی ئەوەی کە بایەخ بە تۆپی پێ بدەن".
هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکرد: لە هەیکەلی سەرجەم کابینەکانی حکومەت و وەزارەتی پەیوەندیدار هەمیشە بواری وەرزش پشتگوێ خراوە، بۆیە هەم وەزارەت و هه‌م فەرمانگە وەرزشیەکانی سەر بە ئەو وەزارەتە هیچ شتێکی ئەوتۆیان نەکردوە بۆ وەرزش و بایەخدان بە وەرزش، بۆیە نەبونیشیان هەروەک ئێستا وایە.
یەکەى چاودێرى حکومەتى خوجێى گەرمیان پرۆژەیەکى هاوبەشى رادیۆى ده‌نگ و رێکخراوى(NED) ئەمریکیە، مانگانە راپۆرتى ورد و بنکۆڵکارى لەسەر پرسێک لە گەرمیان بڵاودەکاتەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵوەزارەتی ئاوەدانکردنەوە داوای گەڕاندنەوەی ٢ ئۆتۆمبێل لە ئیدارەی گەرمیان دەکات
-
-
هەواڵپسپۆڕێک: نه‌بونى ماسته‌رپلان مه‌ترسییه‌كانى لافاوى له كه‌لار زیاتر كردوه
-
-
هەواڵبەهۆی ئامادەنەبونی پزیشکی بێهۆشکارەوە لە نەخۆشخانەیەکی کەلار نەشتەرگەریی ئەنجام نەدرا
-
-
هەواڵلەکاتی گواستەوەی چەند زیندانییەک مەفرەزەیەکی پۆلیسی گەرمیان توشی روداوی هاتوچۆ بو
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەت لیژنەیەکی سەرپەرشتیاریی پەروەردەی گەرمیان توڕە دەکات
-
زۆرترین بینراوەکان