ده‌نگ نێت
سه‌ربارى چه‌ندین كۆبونه‌وه و بریار بۆ رێكخستنه‌وه‌ى كانه‌كانى چه‌وولم له‌سه‌ر روبارى سیروان تا ئێستا به‌شێك له‌و كانانه كارى نایاسایی ده‌كه‌ن و چالاكوانێك ده‌ڵێت: ئه‌و به‌ڕێوبه‌ر و بهڕێوبهرایهتیانهى له سنوره‌كه‌ن ناشاره‌زان و نایانه‌وێت دۆخى شاره‌كه باشتربێت.
كاركردنى كانه‌كانى چه‌وولم له‌سه‌ر روبارى سیروان ماوه‌یه‌كى زۆره كاردانه‌وه‌ى هاوڵاتیان و چالاكوانانى به‌دواى خۆیدا هێناوه و چه‌ندین جار داواى چاككردن و رێكخستنه‌وه‌ى كارى ئه‌و كانانه كراوه، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش چه‌ندین به‌ڵێنیان له‌و باره‌یه‌وه داوه و تا ئێستا جێبه‌جێنه‌كراون.
ئاراز محه‌مه‌د، چالاكوان و یه‌كێك له سه‌رپه‌رشتیارانى كه‌مپینى رێكخستنه‌وه‌ى كانه‌كانى چه‌وولم له‌باره‌ى رێكنهخستنهوهى كارى كانه‌كانى چه‌وولم و ئه‌و به‌ڵینانه‌ى له پێشتردا دراون به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: به‌رپرسانى ئه‌م شاره ناشاره‌زا و كار نه‌زانن و نایانه‌وێت شاره‌كه به‌ره‌و پێش بچێت.
رادیۆى ده‌نگ بۆ وه‌رگرتنى زانیارى له‌باره‌ى هۆكارى جێبه‌جێنه‌كردنى بریاره‌كانى پێش‌و بۆ رێكخستنه‌وه‌ى كارى كانه‌كانى چه‌وولم په‌یوه‌ندى به شه‌هاب ئه‌حمه‌د، قائیمقامى كه‌لاره‌وه كرد، به‌ڵام په‌یوه‌ندیه‌كه‌ى بێ وه‌ڵام بو.
لێدوانى ئاراز محه‌مه‌د
- دوایین بابەتەکان
-
یەکەی چاودێریحكومهت رێگا دروستهكهى هه‌ڵبژارد... یه‌كه‌ى چاودێری پێشوازی له هه‌نگاوێك ده‌كات
-
-
هەواڵهێشتا بازگەی باوە مەحمود بەتەواویی بەڕوی بارەكانی عەلوەی كەلاردا نەكراوەتەوە
-
-
هەواڵپێشنیاز کراوە کۆمپانیای بیانی بۆ دیزاینی کۆڕنیشەکەی کەلار بهێنرێت
-
-
هەواڵهاوین بەڕێوەیە و وێستگەی کارەباکەی کۆکس هەر نەگۆڕاوە
-
-
پرۆژەحکومەت و فەرمانبەرانی رزگاریی لەسەر دابەشکردنی زەوی گفتوگۆ دەکەن
-
زۆرترین بینراوەکان