ده‌نگ نێت
له‌به‌یانى ئه‌مرۆ یه‌كشه‌مه‌وه به‌شێك له زیندانیانى به‌شى گرتن و گواستنه‌وه له كه‌لار مانیان گرتوه و داوا ده‌كه‌ن جیاوازى له نێوان زیندانیه‌كان نه‌كرێت.
به پێی زانیارییه‌كانى رادیۆى ده‌نگ، به‌شێكى زیندانیه‌كان مانیانگرتوه و ده‌ڵێن جیاوازى له نێوان زیندانیهكاندا ده‌كرێت و زیندانى هه‌یه موبایلى پێیه و داوا ده‌كه‌ن ئه‌مانیش هاوشێوه‌ى ئه‌و زیندانیانه رێگه‌یان پێبدرێت موبایلیان پێ بێت.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان: پاش مانگرتنه‌كه‌یان ئه‌و زیندانیانه ئاگریان له زیندانه‌كه كردوه‌ته‌وه و جێگه‌ى خه‌وه‌كانیان سوتاندوه.
رادیۆى ده‌نگ بۆ وه‌رگرتنى زانیاری زیاتر له باره‌ى روداوه‌كه‌وه په‌یوه‌ندى به عه‌لى جه‌مال، وته‌بێژى پۆلیسى گه‌رمیانه‌وه كرد، به‌ڵام په‌یوه‌ندیه‌كه‌ى بێ وه‌ڵام بو.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵوەزارەتی ئاوەدانکردنەوە داوای گەڕاندنەوەی ٢ ئۆتۆمبێل لە ئیدارەی گەرمیان دەکات
-
-
هەواڵپسپۆڕێک: نه‌بونى ماسته‌رپلان مه‌ترسییه‌كانى لافاوى له كه‌لار زیاتر كردوه
-
-
هەواڵبەهۆی ئامادەنەبونی پزیشکی بێهۆشکارەوە لە نەخۆشخانەیەکی کەلار نەشتەرگەریی ئەنجام نەدرا
-
-
هەواڵلەکاتی گواستەوەی چەند زیندانییەک مەفرەزەیەکی پۆلیسی گەرمیان توشی روداوی هاتوچۆ بو
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەت لیژنەیەکی سەرپەرشتیاریی پەروەردەی گەرمیان توڕە دەکات
-
زۆرترین بینراوەکان