ده‌نگ نێت
په‌یمانگایه‌كى ئه‌مریكی هۆشداریی ده‌دات له‌وه‌ى پرۆژه بودجه‌ى ئه‌مساڵی عێراق، ده‌بێته هۆی بههێزتربونى هێزه‌كانى حه‌شدی شه‌عبی.
له راپۆرتێكى په‌یمانگاى (بروكینگز)ى ئه‌مریكی دا، ئاماژه به‌و زیادبونه به‌رچاوه دراوه كه له بودجه‌ى ئه‌مساڵی هێزه‌كانى حه‌شدی شه‌عبی دا له پرۆژه یاسای بودجه‌ى ساڵى 2021ى عێراق دا هاتوه‌ته‌دی.
به‌پێی راپۆرته‌كه، قه‌یران و فشاری دارایی كه به‌هۆی كۆرۆنا و دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌وه دروست بون، نه‌بون به‌هۆی ئه‌وه‌ى حكومه‌تى عێراقی بودجه‌ى هێزه ئه‌منی و سه‌ربازیه‌كان و له‌نێویشی دا حه‌شدی شه‌عبی، كه‌مبكاته‌وه، به‌ڵكو زیادیشی كردون.
راپۆرته‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه كه زیادكردنه‌كه به‌شێوه‌یه‌كه كه ده‌رماڵه‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگرى به رێژه‌ى 9.9% و هی وه‌زاره‌تى ناوخۆ 9.7% و هی ده‌زگاى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى تیرۆر 10.1% زیادیان كردوه.
”2.4 ترلیۆن دینار بۆ حه‌شد زیادكراوه“
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو كه به‌رچاوترین زیادبون له بودجه و ده‌رماڵه‌ى هێزه ئه‌منی و سه‌ربازیه‌كان، به‌ر حه‌شدی شه‌عبی كه‌وتوه كه به‌رێژه‌ى 45.7% ده‌رماڵه‌كه‌ى زیادكراوه به گوژمه‌ى زیاتر له 2.4 ترلیۆن دینار.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه حكومه‌تى عێراقی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى لێكه‌وته‌كانى كێشه و قه‌یرانى دارایی، په‌ناى بۆ هه‌ندێك رێوشوێن برد، له‌نێویشیاندا كه‌مكردنه‌وه‌ى نرخی دینار به‌رامبه‌ر به دۆلار.
به‌وته‌ى په‌یمانگاكه، ئه‌م كاره رۆڵی ده‌بێت له بره‌ودانى زیاتر به حه‌شدی شه‌عبی و هه‌روه‌ها گرتنه‌خۆی ئه‌ندام و لایه‌نگرى زۆرتر و ئه‌مه‌ش كار ده‌كاته سه‌ر رۆڵی سیاسی ئه‌و هێزانه به‌تایبه‌تى له كاتى هه‌ڵبژاردنه‌كان دا.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبڕیارێكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پڕكردنه‌وه‌ى پۆستى قایمقامی كهلارى پهكخستوه
-
-
هەواڵلەگەرمیان سزای لە سێدارەدان بۆ باوکێک دەرچو کە کچەکەی خۆی کوشتوە
-
-
هەواڵزۆرینەی فەرمانگەکانی گەرمیان هێڵی تەلەفۆنیان نییە
-
-
بەرنامەتا چەند ئەنجامدەرانی تاوان دژ بە رۆژنامەنوسان لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەکرێت؟
-
-
بەرنامەژنانی خاوەنکار و ئاستەنگیەکانی بەردەمیان
-
زۆرترین بینراوەکان