دەنگ نێت
په‌رله‌مان و حكومه‌تی هەرێم به‌دواداچون بۆ كێشه‌كانى گه‌رمیان و ئه‌و راپۆرتانه‌ى یه‌كه‌ى چاودێرى حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان دەکەن كه له‌باره‌ى گرفته‌كانى سنوره‌كه‌وه بڵاویكردونه‌ته‌وه، راپۆرتەکان ئاراسته‌ى وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان كراوه بۆ ئه‌وه‌ى به‌دواداچونى بۆ بكرێت.
به پێی ئه‌و نوسراوانه‌ى كه یه‌كه‌ى چاودێرى حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان بڵاویكردوه‌ته‌وه، شیرین ئه‌مین په‌رله‌مانتارى په‌رله‌مانى كوردستان، كۆى راپۆرته‌كانى یه‌كه‌ى چاودێرى حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان كه له‌باره‌ى گرفته‌كانى گه‌رمیانه‌وه ئاماده‌كراوه، به نوسراو ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كردوه و سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانیش به‌فه‌رمى داواى له حكومه‌ت كردوه به‌دواداچون بۆ ئه‌و راپۆرتانه بكات.
هەر به‌پێی نوسراوەکان، سه‌رۆكى دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران راپۆرتەکانی یەکەی چاودێری ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ كردوه و داواى له وه‌زاره‌تى ناوبراو كردوه به‌دواداچونى بۆ بكات و له ده‌رئه‌نجامى به‌دواداچونه‌كانى ئاگاداریان بكه‌نه‌وه.
راپۆرتەکانی یەکەکە، لە چەندین سێکتەری جیاوازدا خۆی دەبینێتەوە و بەشێک لە کێشەکانی سنورەکەی خستوەتەڕو، لەوانە: گەشتوگوزار، مامەڵەی حکومەت لەگەڵ سکاڵای هاوڵاتیان، هەڵسەنگاندنی ئەدای حکومەتی بنکە فراوانی گەرمیان، مامەڵەی حکومەت لەگەڵ کۆرۆنا، کێشەی بینا، ئاو، کارەبا، سوتەمەنی، تەندروستی، پرۆژەکانی نیشتەجێبون، ژینگەی روباری سیروان و پرۆژە راگیراوەکانی سنوری گەرمیان.
یه‌كه‌ى چاودێرى حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، پرۆژه‌یه‌كى رادیۆى ده‌نگە به پاڵپشتى رێكخراوى (NED)ى ئه‌مریكى، کە به‌دواداچون بۆ گرفته‌كانى پەیوەست بە حکومەتەوە لە گه‌رمیان ده‌كات و له باره‌یانه‌وه راپۆرتى ورد و بنكۆڵكاریى ئامادە دەکات.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبڕیارێكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پڕكردنه‌وه‌ى پۆستى قایمقامی كهلارى پهكخستوه
-
-
هەواڵلەگەرمیان سزای لە سێدارەدان بۆ باوکێک دەرچو کە کچەکەی خۆی کوشتوە
-
-
هەواڵزۆرینەی فەرمانگەکانی گەرمیان هێڵی تەلەفۆنیان نییە
-
-
بەرنامەتا چەند ئەنجامدەرانی تاوان دژ بە رۆژنامەنوسان لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەکرێت؟
-
-
بەرنامەژنانی خاوەنکار و ئاستەنگیەکانی بەردەمیان
-
زۆرترین بینراوەکان