رادیۆی ده‌نگ
له گفتوگۆیه‌كدا ژماره‌یه‌ك ئه‌كادیمی و ئه‌ندازیار و چالاكوان و رۆژنامه‌نوس و به‌رپرسی حزبی، تاوتوێی پرسی فراوانبونى شاری كه‌لار و گه‌شه‌سه‌ندنیان كرد، له‌وباره‌وه ره‌خنه و تێبینی و سه‌رنجه جیاوازه‌كان قسه‌یان له‌باره‌وه كرا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (9/1/2025)، یه‌كه‌ى چاودێری حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان له رادیۆی ده‌نگ، به هاوبه‌شى رێكخراوى هاوكاری ئه‌ڵمانیی، دیداری تایبەت بە پلانی گەشەسەندن و فراوانبونی قەزای کەلار، لەژێر دروشمى: "کەلار شاری ئایندە"، به‌ڕێوه‌برد.
له دیداره‌كه‌دا كه له هۆڵی سه‌نته‌رى گهنجیانى كه‌لار به‌ڕێوه‌چو و 36 به‌شداربو ئاماده‌بون، به‌چڕى گفتوگۆكرا له‌باره‌ى ئه‌و پلانه‌ى حكومه‌ت هه‌یه‌تى بۆ فراوانكردنى شاری كه‌لار و گه‌شه‌سه‌ندنى، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و تێبینی و پێشنیاز و رهخنانهشى كه كه‌سانى ئه‌كادیمی و چالاكوان و رۆژنامه‌نوس و ئه‌ندازیاران هه‌یانه.
هه‌روه‌ك باس له‌و كه‌موكورتیی و كێشانه‌ش كرا كه په‌یوه‌ست به‌م پرسه‌وه له‌ئارادایه، له‌نمونه‌ى نه‌بونى "ماسته‌ر پلان".
به‌شداران ده‌رباره‌ى زۆر بابه‌تى په‌یوه‌ست به شێوازی فراوانبونى كه‌لار و پلانى شاره‌وانى و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان، قسه‌وباسیان كرد و رایانگۆڕیهوه، سه‌رجه‌م پێشنیاز و تێبینییه‌كانیش دواتر وه‌كو راسپارده گه‌ڵاڵه ده‌كرێت و ئاراسته‌ى داموده‌زگا حكومییه به‌رپرسه‌كان ده‌كرێت و به‌دواداچون ده‌كرێت بۆ كار له‌سه‌ر كردنیان.



- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتبە نوسینی کتێب و کردنەوەی خول، رۆژان رێگەی کار بۆ دەیان کچ دەکاتەوە
-
-
هەواڵنرخی بانزین لە گەرمیان بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵسەرەڕای دابەشکردنی ٤٠٠ خان بەخێوکردنی مەڕ و ماڵات لەناو رزگاریی بەردەوامە
-
-
هەواڵتەندروستی گەرمیان: بەهۆی سەرپێچییەوە چەندین نۆڕینگە و دەرمانخانە داخراون
-
-
هەواڵسەرۆکی سەندیکای کرێکاران لەسەر سکاڵای گواستنەوەی گەرمیان دەستگیردەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان