رادیۆی ده‌نگ
یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێى گه‌رمیان به پاڵپشتی رێكخراوى هاوكاری ئه‌ڵمانى، وۆركشۆپێكى بۆ ژماره‌یه‌ك چالاكوان رێكخست، له‌باره‌ى داڕشتنى پلان و ستراتیژى رێكخراوه‌یى یان گروپى مه‌ده‌نى.
راهێنانه‌كه ئه‌مڕۆ شه‌مه (12/10/2024) له هۆڵى سوڵتان له‌كه‌لار به به‌شداریی 21 چالاكوان و به‌ڕێوبه‌ر و نوێنه‌رى رێكخراو و گروپه مه‌ده‌نییه‌كان به‌ڕێوه‌چو، تیایدا به شێوه‌ی تیۆریی و پراكتیكی به‌شداران ئاشناكران به بنه‌ماكانى ئاماده‌كردن و داڕشتنى پلان و ستراتیژی كاركردنى گروپ و رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان.
زریان محه‌مه‌د، ئه‌ندامى یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، له‌وباره‌وه رایگه‌یاند: ئامانج له چالاكییه‌كه پته‌وكردنى كارى كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و رێكخراو و گروپه مه‌ده‌نییه‌كانه له گه‌رمیان، بۆ ئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى پیشه‌ییانه و تۆكمه بتوانن كار بكه‌ن و رۆڵیان هه‌بێت له بره‌ودان به ژیانى مه‌ده‌نی له ناوچه‌كه‌دا.
یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، پرۆژه‌یه‌كى رادیۆی ده‌نگه كه كار له‌سه‌ر به‌دواداچون بۆ پرسی چاودێریی و لێپرسرینهوهى حكومه‌ت له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ده‌كات و له‌ساڵی 2017ـه‌وه دامه‌زراوه.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتبە نوسینی کتێب و کردنەوەی خول، رۆژان رێگەی کار بۆ دەیان کچ دەکاتەوە
-
-
هەواڵنرخی بانزین لە گەرمیان بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵسەرەڕای دابەشکردنی ٤٠٠ خان بەخێوکردنی مەڕ و ماڵات لەناو رزگاریی بەردەوامە
-
-
هەواڵتەندروستی گەرمیان: بەهۆی سەرپێچییەوە چەندین نۆڕینگە و دەرمانخانە داخراون
-
-
هەواڵسەرۆکی سەندیکای کرێکاران لەسەر سکاڵای گواستنەوەی گەرمیان دەستگیردەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان