رادیۆی دەنگ
رادیۆی دەنگ بە پاڵپشتی سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی NED، گفتوگۆیەکی کراوەی لەنێوان بەشێک لە چالاکوانان و هاوڵاتیان بەڕێوبەری ناحیە و سەرۆکی شارەوانی سەرقەڵا ئەنجامدا.
لە گفتوگۆکراوەکەدا کە (١١) کەس تیایدا بەشداربون و ئەمڕۆ سێشەمە (١٧ـی ئەیلولی ٢٠٢٤) لە هۆڵی ناوەندی رۆشنبیری و هونەری سەرقەڵا بەڕێوەچو، بەشداران گفتوگۆیان کرد دەربارەی دۆخی خزمەتگوزارییەکانی ناحیەکەیان
لەسەرەتای گفتوگۆکەدا، هەریەکە لە: تەها ئیبراهیم- بەڕێوبەری ناحیەی سەرقەڵا و پەیمان عەلی- سەرۆکی شارەوانی سەرقەڵا، ئاماژەیان بە دۆخی خزمەتگوزارییەکانی ناحیەکە و ئەو کارانەی کراون و ئەو پێویستیانەی هەن، کرد.
پاشان بەشداران کە لە ژمارەیەک چالاکوان و مامۆستا و فەرمانبەری ناحیەکە پێکهاتبون، سەرنج و تێبینی و پرسیارەکانی خۆیان دەربارەی خزمەتگوزارییەکان و کێشەکانیان خستەڕو.
رادیۆی دەنگ ئەم پرۆژەیە لە رێگەی یەکەی چاودێریی حکومەتی خۆجێی گەرمیان ئەنجام دەدات کە یەکەیەکی تایبەتی رادیۆکەیە بۆ پرسی چاودێریی و بەدواداچونی حکومەتی خۆجێی و کارەکانی بریتییە لە ئامادەکردنی راپۆرتی چاودێریی و ئەنجامدانی کۆنفرانس و سیمینار و گفتوگۆی کراوە و کۆبونەوە لەنێوان حکومەت و کۆمەڵی مەدەنی.



- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵناوهندى رێكخراوهكانى گهرمیانی یهكێتى ههڵدەوهشێتهوه
-
-
هەواڵبەڕێوبەری رێگاوبانی گەرمیان: بێ بودجەیی هۆکاری سستی کارەکانی رێگای ساڵح ئاغایە
-
-
هەواڵ"بارانێکی بێ ئامار"؛ نیوەی ناوچەکانی گەرمیان ئامێری پێوانی بارانیان نییە
-
-
هەواڵئیمامی مزگەوتی دایک لە سلێمانی دەستبەسەرە
-
-
هەواڵپێشنوێژی مزگەوتێکی کەلار تۆمەتبار دەکرێت بە هێرشکردنە سەر شەڕڤانان
-
زۆرترین بینراوەکان