رادیۆی ده‌نگ
له‌میانه‌ى راهێنانێكدا، 30 گه‌نجى دانیشتوى گه‌رمیان، ئاشناكران به بنه‌ما سه‌ره‌تاییه‌كانى كارى رۆژنامه‌وانی و بەشێک لە هونه‌ره‌كانى رۆژنامه‌وانی.
رادیۆی ده‌نگ به پاڵپشتی سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی NED و به هاوبه‌شى سه‌نته‌رى چالاكی گه‌نجانى كه‌لار، له رۆژانى 25 تا 29ـى ئابی 2024، هه‌ستا به ئه‌نجامدانى خولێكى رۆژنامه‌وانیی بۆ ئاستى سه‌ره‌تا بۆ گه‌نجانى گه‌رمیان.
له خوله‌كه‌دا كه له هۆڵی سه‌نته‌رى چالاكی گه‌نجانى كه‌لار به‌ڕێوه‌چو، 30 گه‌نج له هه‌ردو ره‌گه‌ز به‌شدارییان تێداكرد، به‌شێوه‌ى تیرۆری و پراكتیكی ئاشناكران به بنه‌ما پیشه‌ییه‌كانى رۆژنامه‌وانى بۆ ئاستى سه‌ره‌تایی.
هه‌ریه‌كه له: ده‌شتى عه‌لی- مامۆستای زانكۆ، بێستون ژاڵه‌یی- رۆژنامه‌نوس، دڵشاد ئه‌نوه‌ر- رۆژنامه‌نوس و ئازاد عوسمان- رۆژنامه‌نوس، راهێنانیان به به‌شداران كرد و بنه‌ما سه‌ره‌تاییه‌كانى كارى رۆژنامه‌وانى و هه‌واڵ و دیدار و راپۆرتى رۆژنامه‌وانییان بۆیان شیكرده‌وه.
ساڵانه رادیۆی ده‌نگ به هاوكاری هاوبه‌شه‌كانى ئه‌م خوله ئه‌نجام ده‌دات، ئامانجیشی له‌م كاره ره‌خساندنى ده‌رفه‌ته بۆ ئه‌و گه‌نجانه‌ى ئاره‌زوی هاتنه نێو بوارى میدیا ده‌كه‌ن له ده‌ڤه‌ره‌كه‌دا.





- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
-
هەواڵلەبارەی دانانی ترافیک لایتی نوێوە هاتوچۆی گەرمیان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبە ئۆنلاینکردنی دابەشکردنی بەشەناوخۆییەکان ناڕەزایەتی لە زانکۆی گەرمیان دروستدەکات
-
-
پرۆژەسەرۆکی زانکۆی گەرمیان: 12 بەشی نوێمان کردوەتەوە و کێشەی دانپێدانانیش سیاسییە
-
زۆرترین بینراوەکان