رادیۆی دەنگ
بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان، دەستیکردوە بە دانانی لۆگۆ لەپێش ئەو دوکان و فرۆشگایانەی کە مۆڵەتی تەندروستییان هەیە، هاوکات ژمارە تەلەفۆنی خۆشیانی لەسەر دانراوە بۆ پەیوەندییکردنی هاوڵاتیان پێیانەوە، یەکەی چاودێریی حکومەتی خۆجێی گەرمیانیش پێشوازیی لەم هەنگاوە دەکات.
لەراگەیەنراوێکی بەڕێوبەرایەتییەکەدا ئاماژە بەوەدراوە: بۆ یەکەمجار لە هەرێمی کوردستان، هەستاون بە دانانی لۆگۆ لەسەر شوێنکارەکانی سنوری قەزای کەلار، مەبەست لە دانانی ئەم لۆگۆیانەش ئاگاداربونە لەوەی شوێنکارەکە مۆڵەتی تەندروستی هەیە و لەلایەن لیژنەکانی چاودێرییەوە بەسەر دەکرێتەوە.
ئاماژە بەوەشدراوە لەهەمان کاتدا ژمارەی بەڕێوبەرایەتیەکە لەسەر لۆگۆکە دانراوە، بۆ ئەوەی هاوڵاتیان لەکاتی بەدییکردنی هەر سەرپێچیەکی تەندروستیدا، بتوانن راستەوخۆ پەیوەندی بە لیژنەی چاودێریی تەندروستییەوە بکەن.
یەکەی چاودێریی حکومەتی خۆجێی گەرمیان، پێشوازیی لەم هەنگاوە دەکات و بەگرنگی دەزانێت بۆ دەستنیشانکردنی شوێنکارە مۆڵەتپێدراوەکان و هەروەها ئاسانکارییکردن بۆ هاوڵاتیان چ بۆ ناسینەوەی شوێنکارە مۆڵەتپێدراوەکان، چ بۆ پەیوەندییکردن بە لیژنەکانی چاودێریی لەکاتی بونی سەرپێچییدا.
یەکەکە ناوەڕاستی ئەم مانگە راپۆرتێکی لەبارەی بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان بڵاوکردەوە، کە بەشێکی تایبەت بو بە پرۆسەی چاودێریی تەندروستی بازاڕ و تیایدا پێشنیازی ئەوەی کردبو کە بوارەکە رێکخستنەوەی بۆ بکرێت و رێکاری باشتری بۆ دابنرێت بەمەبەستی چالاکترکردنی (کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی راپۆرتەکە).
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەرپرسێک: بەدەمەوەنەهاتنی جوتیاران هۆکارێکی خاویی کارەکانی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی فەرمانبەرانی کەلارە
-
-
هەواڵتۆمەتباری تەقەکردن لە ئەحمەدی حاجی فاتم پێش دەستگیرکردنی سەردانی لقی پارتی کردوە
-
-
هەواڵپۆلیسی گەرمیان لەبارەی روداوی تەقەکردنەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵپێشبینی دەکرێت هاوینی ئەمساڵ گەرم بێت و پلەکانی گەرما بگەنە ٥٣ پلە
-
-
هەواڵبەرپرسێک: ئەمساڵ پرسی وەرگرتنی گەنم بۆ جوتیارانی گەرمیان دەبێتە کێشە
-
زۆرترین بینراوەکان