رادیۆی دەنگ
بەڕێوبەر و نوێنەری پەیجەکانی سۆسیال میدیا لەگەرمیان، لەمیانەی خولێکدا ئاشنا دەکرێن بە بنەما یاساییەکانی بڵاوکردنەوە.
رادیۆی دەنگ بە پاڵپشتی سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی NED، ئەمڕۆ شەمە (٢٩ـی حوزەیرانی ٢٠٢٤)، خولێکی راهێنانی یەک رۆژەی بۆ ژمارەیەک لە بەڕێوبەر و نوێنەرانی پەیجەکانی سۆسیال میدیا لە گەرمیان رێکخست کەتیایدا (١٤) بەڕێوبەر و نوێنەری پەیجەکان لە هەمو گەرمیان بەشدار بون.
لە خولەکەدا کەلەلایەن پارێزەر: (کاوە لەتیف)ـەوە پێشکەشکرا، بە وردیی لەسەر ئەو یاسا بەرکارانە قسە کرا کە پەیوەندییدارن بە بڵاوکردنەوە لە سۆسیال میدیادا و بڕگەکانی بۆ بەشداران شییکرایەوە.
بەشداران پرسیار و تێبینییەکانی خۆیان خستەڕو و بە وردییش گفتوگۆ کرا لەبارەی ئەو ئالەنگاریی و کێشانەی لەم بوارەدا روبەڕویان دەبێتەوە، هەروەک باس لە چۆنیەتی پابەند بون بە یاسا بەرکارەکان و خۆپاراستن لە گرفتی یاساییەکانیش کرا.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەزایەکی بواری خانوبەرە: با فەرمانبەرانی گەرمیان زەوییەکانیان هەرزانفرۆش نەکەن
-
-
راپۆرتد. رەشا؛ تاکە ژنە راگرێک لە زانکۆی گەرمیان
-
-
هەواڵشارەوانی کفری لەبارەی زەوی ناوچەی "قەسابخانەکە": هیچ کێشەیەکی نییە
-
-
هەواڵدەستدەکرێت بە فراوانکردنی رێڕەوی روباری سیروان
-
-
وتارکەموکوڕییە ئاسایشییەکانی قەزای رزگاریی؛ هەڵکشانی تاوان و مەترسییەکانی تاکە بنکەیەکی پۆلیس
-
زۆرترین بینراوەکان