رادیۆی ده‌نگ
له چوارچێوه‌ى پرۆژه‌كانى رادیۆی ده‌نگ به پاڵپشتی سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی NED، یه‌كه‌ى چاودێری حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، گفتوگۆیه‌كى كراوه‌ى له‌نێوان ژماره‌یه‌ك له هونه‌رمه‌ندانى گه‌رمیان و به‌رپرسانى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى رۆشنبیری و هونه‌رى گه‌رمیان ئه‌نجام دا.
له گفتوگۆكه‌دا كه له هۆڵی سه‌نته‌رى چالاكى گه‌نجانى كه‌لار ئه‌مڕۆ (30/1/2023) به‌ڕێوه‌چو، 18 هونه‌رمه‌ند له كایه جیاوازه‌كانى هونه‌ر و به‌ڕێوبه‌رى گشتى رۆشنبیری و هونه‌رى گه‌رمیان و هه‌ردو جێگره‌كه‌ى، به‌شدار بون. تیایدا سه‌ره‌تا به‌ڕێوبه‌رى گشتى رۆشنبیری و هونه‌رى گه‌رمیان- عادل حسێن، تیشكیخستهسهر كار و چالاكیه‌كانیان و روئیای ده‌زگاكه‌یان بۆ بره‌ودان به هونه‌ر و ئه‌و ئاسته‌نگییانه‌ى له‌وڕوه‌وه دێته رێگه‌یان.
پاشان هه‌ریه‌كه له هونه‌رمه‌ندانى باشدار، باری سه‌رنج و تێبینی و ره‌خنه‌ى خۆی له به‌ڕێوه‌بردنى كه‌رتى هونه‌ر له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه خسته‌ڕو، هه‌روه‌ك هه‌ر پرسیارێكیشیان هه‌بو له‌مباره‌یه‌وه خستیانه‌ڕو له‌گه‌ڵ ئاماژه‌دان به‌و پێشنیازانه‌ى كه هه‌یانه.
گفتوگۆ كراوه‌كه كه زیاتر له 2 كاتژمێری خایاند، به رونی و راشكاویی تیایدا قسه له‌باره‌ى كێشه‌كانى په‌یوه‌ست به هونه‌ر و رۆڵی حكومه‌ت تیایدا كرا، هه‌روه‌ك چه‌ند پێشنیازێكیش له‌لایه‌ن به‌شداربوانه‌وه تێكڕا بڕیاری له‌باره‌وه‌درا، له‌وانه‌ش: ئه‌نجامدانى كۆبونه‌وه‌ى هاوشێوه له‌نێوان به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى رۆشنبیری و هونه‌رى گه‌رمیان و هونه‌رمه‌ندان، دروستكردنى بۆردێك له هونه‌رمه‌ندان و ئه‌نجامدانى كۆبونه‌وه به‌مه‌به‌ستى دانانى پلانی كار و چالاكییه‌كانى داهاتو.
گفتوگۆكراوهكهى یه‌كه‌ى چاودێری حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، یه‌كه‌م كارى یه‌كه‌كه نییه له بوارى هونه‌ردا و پێشتر راپۆرتێكى ورد و قوڵی له‌باره‌ى كێشه‌كانى هونه‌ر و رۆڵی حكومه‌ت له چاره‌سه‌ركردنیان دا ئاماده‌كردوه و دواتریش کۆبونەوەیەکی لەبارەی ناوەڕۆکی راپۆرتەکەوە ئەنجامدا.



- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەرپرسێک: بەدەمەوەنەهاتنی جوتیاران هۆکارێکی خاویی کارەکانی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی فەرمانبەرانی کەلارە
-
-
هەواڵتۆمەتباری تەقەکردن لە ئەحمەدی حاجی فاتم پێش دەستگیرکردنی سەردانی لقی پارتی کردوە
-
-
هەواڵپۆلیسی گەرمیان لەبارەی روداوی تەقەکردنەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵپێشبینی دەکرێت هاوینی ئەمساڵ گەرم بێت و پلەکانی گەرما بگەنە ٥٣ پلە
-
-
هەواڵبەرپرسێک: ئەمساڵ پرسی وەرگرتنی گەنم بۆ جوتیارانی گەرمیان دەبێتە کێشە
-
زۆرترین بینراوەکان