رادیۆی ده‌نگ
یه‌كه‌ى چاودێری حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، سه‌باره‌ت به پرسی چاودێریی بازاڕ، گفتوگۆیه‌كى له‌نێوان ژماره‌یه‌ك چالاكوان و رۆژنامه‌نوس و هاوڵاتی و كاسبكار و به‌رپرسانى حكومه‌ت به‌ڕێوه‌برد.
له گفتوگۆكه‌دا سه‌ره‌تا هه‌ریه‌كه له به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى چاودێریی بازرگانى گه‌رمیان، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ڤێتێرنه‌رى گه‌رمیان و لێپرسراوى به‌شى چاودێری و سه‌لامه‌تى خۆراك له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى خۆپاراستنى ته‌ندروستى گه‌رمیان، كورته‌یه‌كیان له‌باره‌ى ئه‌رك و كاره‌كانى ئه‌وان له چاودێرییكردنى بازاڕ له روى كوالێتى و نرخی كاڵا و پاكوخاوێنى و سه‌لامه‌تى خۆراك و گۆشت و هاوشێوه‌كانى خسته‌ڕو.
پاشان به‌شداران هه‌ریه‌كه و سه‌رنج و بۆچونه‌كانى خۆیان له‌سه‌ر پرۆسه‌ى چاودێریی بازاڕ خسته‌ڕو، له‌وباره‌شه‌وه ژماره‌یه‌ك پرسیاریان ئاراسته‌ى به‌رپرسه حكومیه‌كان كرد و ئه‌وانیش وه‌ڵامیان دایه‌وه.
هه‌روه‌ك گفتوگۆ له‌نێوان به‌شداران و به‌رپرسه حكومیه‌كان له‌سه‌ر كارى لیژنه‌كان و چاودێرییكردنى بازاڕ هاته ئاراوه و ژماره‌یه‌ك پێشنیاز و راسپارده‌ش خرانه‌ڕو.
یه‌كه‌ى چاودێری حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، پرۆژه‌یه‌كى رادیۆی ده‌نگه به پاڵپشتى سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی (NED)، كه مانگانه راپۆرتێكى به‌دواداچون له‌باره‌ى پرسێكى په‌یوه‌ندیدار به حكومه‌ته‌وه بڵاوده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ك كۆبونه‌وه و گفتوگۆی كراوه و كنفرانسیش له‌نێوان كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نى و هاوڵاتیان و حكومه‌تدا ئه‌نجام ده‌دات، به ئامانجى دروستكردنى لێكتێگه‌یشتنێكى باشتر.
پێشتریش یه‌كه‌كه دو راپۆرتى له‌باره‌ى كارى لیژنه‌كانى چاودێریی و نرخی كاڵا و شمه‌ك له بازاڕ و رۆڵی حكومه‌ت له دیارییكردنى ئاماده و بڵاو كردوه‌ته‌وه.



- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵناوهندى رێكخراوه‌كانى گه‌رمیانی یه‌كێتى ههڵدەوهشێتهوه
-
-
هەواڵبەڕێوبەری رێگاوبانی گەرمیان: بێ بودجەیی هۆکاری سستی کارەکانی رێگای ساڵح ئاغایە
-
-
هەواڵ"بارانێکی بێ ئامار"؛ نیوەی ناوچەکانی گەرمیان ئامێری پێوانی بارانیان نییە
-
-
هەواڵئیمامی مزگەوتی دایک لە سلێمانی دەستبەسەرە
-
-
هەواڵپێشنوێژی مزگەوتێکی کەلار تۆمەتبار دەکرێت بە هێرشکردنە سەر شەڕڤانان
-
زۆرترین بینراوەکان