
رادیۆی دەنگ
یەكەى چاودێری حكومەتى خۆجێی گەرمیان لەگەڵ پارلەمانتار: شیرین ئەمین كۆبویەوە و ژمارەیەك لە راپۆرتەكانى یەكەكەى رادەستكرد بەمەبەستى بەدواداچون كردن بۆیان.
لەو كۆبونەوەیەدا یەكەى چاودێری حكومەتى خۆجێی گەرمیان، پوختەیەكى لەبارەى كارەكانیان و هەروەها ئەو راپۆرت و چالاكییانەى كە لەم ماوەیەى رابردودا بە ئەنجامیان گەیاندوە، بۆ پارلەمانتار: شیرین ئەمین خستەڕو، هاوكات باسیشیان لەو ئاستەنگ و ئالەنگارییانە كرد كە دێنە رێی كارەكانیان، لەگەڵ ئاماژەدان بەو بەرەوپێشچونانەى لەم ماوەیەدا لە كارەكان و پرۆسەى چاودێریی هاتونەتە دی.
دواتر نوسخەى ژمارەیەك لەو راپۆرتانەیان رادەستى بەڕێزیان كرد بەمەبەستى ئەوەى لە رێگەى پارلەمانى كوردستانەوە بەدواداچونیان بۆ بكات.
لایخۆشیەوە پارلەمانتار: شیرین ئەمین، كارەكانی یەكەى چاودێری حكومەتى خۆجێی گەرمیان بەرز نرخاند و ئاماژەى بە گرنگیی كارەكانى كرد.
ئاماژەى بەوەشدا لە پارلەمانى كوردستان بە گرنگییەوە لە كارەكانى یەكەكە دەڕوانرێت و بەڵێنیشیدا كە بەدواداچون بۆ ناوەڕۆكی ئەو راپۆرتانە بكات و لەرێگەى پارلەمانەوە ئاراستەى حكومەتى هەرێمى بكەن بەمەبەستى بەدواداچونى زیاتر لەبارەیانەوە.
یهكهى چاودێریی حكومهتى خۆجێی گهرمیان، یهكهیهكى بهدواداچون و لێكۆڵینهوه و چاودێریی رۆژنامهوانى سهر به رادیۆی دهنگه، به پاڵپشتی سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی (NED) ئهمریكی، مانگانه راپۆرتێكى ورد و بهدواداچون لهبارهى بابهت یان پرسێكى پهیوهندیدار به حكومهتى خۆجێی گهرمیان بڵاودهكاتهوه، به ئامانجی تیشكخستنهسهر ئهو بواره و زیادكردنى گرنگیپێدان پێی، جگه لهوهش چالاكى دیكهى وهكو: كۆنفرانس، كۆبونهوه و گفتوگۆى كراوه و بهدواداچونى مهیدانى لهبارهى پرسه پهیوهندیدارهكان به حكومهتهوه له سنورهكه، ئهنجام دهدات.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵڤێلایەک دەدرێت بە سەرۆکی شارەوانی کەلار
-
-
هەواڵکێشەی دوکەڵی کارگەی ئاسنەکەی سەرقەڵا چارەسەرنەکراوە، بەڵکو کاری کارگەکە راگیراوە
-
-
هەواڵلە رۆژی جیهانی کرێکاراندا کار بە کرێکارانی پرۆژە نیشتەجێبونەکانی کەلار کرا
-
-
یەکەی مافی مرۆڤسەندیکا پیشەییەکان لە گەرمیان، گرفت و ئالەنگارییەکان
-
-
هەواڵپرۆژەی کۆرنیشەکەی کفری چوە بواری جێبەجێکردنەوە
-
زۆرترین بینراوەکان