رادیۆی ده‌نگ
ژنانى چالاكوانى قه‌زاى كه‌لار راهێنانیان پێده‌كرێت له‌باره‌ى پرسی به‌شداریی سیاسی ژنانه‌وه، ئه‌مه‌ش له‌چوارچێوه‌ى چالاكیه‌كانى پرۆژه‌ى بره‌ودان به به‌شداریی سیاسی ژنان كه رادیۆی ده‌نگ به پاڵپشتى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى كه‌نه‌دا/ باڵیۆزخانه‌ى كه‌نه‌دا له عێراق جێبه‌جێی ده‌كات.
راهێنانه‌كه له‌لایه‌ن (ئاریان ره‌ئوف) مامۆستاى زانكۆ و پسپۆڕی بوارى سیاسه‌ته‌وه پێشكه‌شكرا و 10 چالاكوانى بواره جیاوازه‌كان له قه‌زاى كه‌لار به‌شدار بون، تیایدا به وردی له‌باره‌ى پرسی به‌شداریی سیاسی ژنان و گرنگی و رۆڵی ئه‌و به‌شدارییه راهێنانیان پێكرا، هه‌روه‌ك له‌میانه‌ى كارى گروپ و بهشدارییهكانیانهوه، چالاكوانان دیارترین ئه‌و له‌مپه‌ر و كێشانه‌یان خسته‌ڕو كه له به‌رده‌م به‌شداریی سیاسی ژنان دان.
هه‌روه‌ك چالاكوانان كۆمه‌ڵێك ده‌ره‌نجام راسپاردهشیان بۆ بره‌ودان به رۆڵی ژنان له بوارى سیاسی دا گه‌ڵاڵه‌كرد و خسته‌ڕو.
ئه‌م پرۆژه‌یه‌ى كه رادیۆی ده‌نگ به پاڵپشتى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى كه‌نه‌دا/ باڵیۆزخانه‌ى كه‌نه‌دا له عێراق جێبه‌جێی ده‌كات، خۆی له چه‌ند خولێكى راهێنان و هه‌روه‌ها به‌رهه‌مهێنانى میدیایی له بوارى به‌شداریی سیاسی ژنان دا ده‌بینێته‌وه.








- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەزایەکی بواری خانوبەرە: با فەرمانبەرانی گەرمیان زەوییەکانیان هەرزانفرۆش نەکەن
-
-
راپۆرتد. رەشا؛ تاکە ژنە راگرێک لە زانکۆی گەرمیان
-
-
هەواڵشارەوانی کفری لەبارەی زەوی ناوچەی "قەسابخانەکە": هیچ کێشەیەکی نییە
-
-
هەواڵدەستدەکرێت بە فراوانکردنی رێڕەوی روباری سیروان
-
-
وتارکەموکوڕییە ئاسایشییەکانی قەزای رزگاریی؛ هەڵکشانی تاوان و مەترسییەکانی تاکە بنکەیەکی پۆلیس
-
زۆرترین بینراوەکان